بازاڕی گواستنهوهعێراقگرنگترین
بڵند ئازاد دەنگۆی پەیوەندیکردنی بە یانەی هەولێر رەتدەکاتەوە
یاریگا –
بڵند ئازاد دەنگۆی پەیوەندیکردنی بە یانەی هەولێر رەتدەکاتەوە و دەڵێت ‘دەمەوێت لە ئەوروپا لە یاریکردن بەردەوام بم’.
بڵند ئازاد هێرشبەری یانەی دێ گرافشاپی هۆڵەندی لە لێدوانێکی بۆ میدیا عێراقییەکان لەبارەی دەنگۆی چوونی بۆ ریزەکانی یانەی هەولێر دەڵێت :’دەنگۆیەکان لەبارەی پەیوەندیکردنم بە یانەی هەولێر دوورن لە راستییەوە، من لەم کاتەدا بیر لە یاریکردن لە خولی عێراق ناکەمەوە، نازانم لە دێ گرافشاپ بەردەوام دەبم یان نا، بەڵام من دەمەوێت لە ئەوروپا لە یاریکردن بەردەوام بم’.
پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە بڵند ئازاد هێرشبەری کوردی هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراق لە پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی یانەی هەولێر نزیکبووەتەوە، کە ئەو هێرشبەرە لاوە مانگی رابردوو لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق بەشداریی ئۆڵێمپیادی پاریسی کرد.