ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

راهێنەری چێڵسی زۆر لە یاساکانی پرێمەرلیگ پڕە و تۆتی دەکاتە نموونەیەک بۆ پاراستنی یاریزانان

نزیکبوونەوەی فرۆشتنی کۆنۆر گالاگێر، مارێسکای تووڕە کردووە

Yariga App

یاریگا –

ئێنزۆ مارێسکا، راهێنەری چێڵسی لەبارەی گواستنەوەی یاریزانان هاتەدەنگ و رەخنەی توند دەگرێت.

لە ماوەی رابردوودا، چێڵسی دەستبەرداری چەندین یاریزانی بەرهەمی ئەکادیمیاکەی بوو، ئەمەش رووبەڕووی رەخنەی توندی هاندەرانی کردەوە.

زیادبوونی هێرشەکانی سەر چێڵسی دوای نزیکبوونەوەی کۆنۆر گالاگێر، یاریزانی ئینگلیزی لە ئاتلێتیکۆ مەدرید دەستیپێکرد.

گالاگێر لە تەمەنی هەشت ساڵییەوە یاریزانی چێڵسییە و گرێبەستەکەی لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت، بۆیە چێڵسی لە ترسی لەدەستدانی بەخۆڕایی، دەیەوێت لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا دەستبەرداری ببێت.

فرۆشتنی بەرهەمی ئەکادیمیای یانەکان، یەکێکە لە سەرچاوە گەورەکانی داهات، بەڵام مارێسکا پێی وایە، یانەکان ناچار دەستبەرداری یاریزانەکانیان ببن. مارێسکا بەر لە یاریی دۆستانەیان بەرامبەر ریال مەدرید لە ویلایەتی نۆرس کاڕۆلاینا گوتی

ئەمە کێشەی چێڵسی نییە، بەڵکو کێشەی پرێمەرلیگە. چەندین یاسا هەن و یانەکان ناچارن جێبەجێیان بکەن، تاوەکو لەگەڵ رێساکان هاوتەریب بن. یانەکان دەبێ یاریزانانی ئەکادیمیاکانیان بفرۆشن، چونکە یاساکان ناچارییان دەکەن. ئەمە تەنیا بە ئێمەوە پەیوەست نییە، بەڵکو بۆ هەموو یانەکان وەکویەکە.

مارێسکا بە پەرۆشەوە باسی ئەو یاریزانانە دەکات، کە بەدرێژایی کاروانی وەرزشییان یاری بۆ یەک یانە دەکەن، ئەستێرەیەکی ئیتاڵیش بە نموونە دەهێنێتەوە

حەز دەکەم یاریزانی وەک فرانچێسکۆ تۆتیمان هەبێت، کە 20 ساڵ یاری بۆ رۆما کرد، بەڕاستی بوونی یاریزانی یەک یانە زۆر گرنگە. ئەگەر بمانەوێت پەرە بە یاریزانانی ئەکادیمیاکان بدەین، دەبێ یاساکان بگۆڕین.

چێڵسی 18ی ئەم مانگە کاروانی پرێمەرلیگ لە بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە ستامفۆرد بریج دەستپێدەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button