بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یانەیەکی ئیتاڵی نایەوێ خۆری سانچێز لە ئەوروپا ئاوابێت و گرێبەستی فەرمییان پێشکەشکرد

Yariga App

یاریگا –

دیارە هێشتا کاروانی ئالێکسیس سانچێز لە ئەورووپا کۆتایی نەهاتووە و لەلایەن یانەیەکی خولی ئیتاڵیەوە گرێبەستی فەرمی پێشکەشکرا.

یاریزانە چیلیەکە یەکەم کاروانی لە کیشوەری ئەورووپا لەگەڵ یانەی ئۆدینێزی دەستپێکرد لە 2006-2011. لەو یانەوە خۆی ناساند و تا دەرکەوتنی لە یانە گەورەکانی وەک بارسێلۆنا، ئارسیناڵ، مانچێستەر یونایتد، ئینتەر میلان و مارسیلیا و دوایین ئەزموونیشی لەگەڵ ئینتەر بوو کە پارساڵ نازناوی سێریائەی بردەوە.

بەگوێرەی زانیارییەک کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، یانەی ئودینێزی بە فەرمی ناوەڕۆکی گرێبەستیان بۆ یاریزانە چیلیەکە ناردووە تا بیگەڕێننەوە یانەکەیان.

ناوبراو کە ئێستا تەمەنی 35 ساڵە، بژاردەیەکی باشە بۆ ئودینێزی بەوپێیە ئێستا سانچێز یاریزانێکی ئازادە و جگە لە مووچە، تێچووەکەی هیچ بڕەپارەیەک نابێت.

ئالێکسیس وەرزی رابردوو لە 33 یاریدا لە خول بەشداریپێکرا و توانی دوو گۆڵ بکات. گەڕانەوەی بۆ یانەکەی یەکەمی کە ریزبەندی 15 بوون وەرزی رابروو، هێزێکی باش دەبێت بۆ هێڵی پێشەوە بە سوودوەرگرتن لەو ئەزموونە زۆرەی لە ئەورووپا هەیەتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button