یاریگا –
یانەی نیوکاسڵی ئینگلیزی نزیکە لە واژۆکردن لەگەڵ ئەستێرەیەکی کریستاڵ پاڵاس و بەڵام لەو هەوڵەیاندا دەبێ زۆر بە وریاییەوڵە مامەڵە بکەن.
نیوکاسڵ لەو یانە ئینگلیزیانەیە کە مەترسی سزادانیان لەسەرە ئەگەر بێت و ڕەچاوی بڕی تێچووی گواستنەوەکانیان نەکەن لەگەڵ بڕی فرۆشیی و دەستکەوتەوە لە چوارچێوەی یاساکانی دارایی خاوێن لە خولی ئەو وڵاتە.
بۆ ئاشنابوون بە دۆخی یانەکە و هەستیاریی یاساکە لە دانانی چوارچێوەیەک بۆ سوود و قازانج، خوێنەری ئەم هەواڵەی خوارەوەبن:
ئێستا بە گوێرەی زانیارییەکانی پێگە فەرمییەکانی تەلەگرافی ئینگلیزی، نیوکاسڵ نزیکە لە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ مارک گوێهی بەرگریکاری یانەی کریستاڵ پاڵاس.
سەرچاوەکە ئاشکرایشی کردووە کە تێچووی گواستنەوەکەی خۆی دەدات لە 60 ملیۆن پاوەند. ئەوە لە کاتێکدایە هەر لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕەکەی هاویندا نیوکاسڵ بۆ هاوتەریب بوون لەگەڵ یاسای دارایی خاوێن، بە ناچاری دەستبەرداری ئیلیەت ئاندرسن بوو.
گوێهی تەمەن 24 ساڵان کە پێشتر یاریزانی چێڵسی بوو، یەکێک بوو لە رەگەزە سەرەکییەکانی گاریس ساوسگەیت بۆ یارییەکانی یۆرۆ و هەر لەو پاڵەوانێتیەش بوو زیاتر چاوەکانی کەوتنەوەسەر.