ئۆڵێمپیادی پاریسگرنگترین

براوەی دوو مێدالیای زێڕ بە ناچاری لە پارکێکی پاریس دەخەوێت

''ژاوەژاو و گەرما ناهێڵن بخەوم''

Yariga App

یاریگا –

تۆماس چێکۆن، مەلەزانی ئیتاڵی و خاوەن مێدالیای زێڕ، بەهۆی خراپی دۆخی گوندی ئۆڵێمپی لە پاریس، ناچاربوو لە پارکێک بخەوێت.

تاوەکو ئێستا چێکۆن دوو مێدالیای زێڕی بردووەتەوە و لە چەند رۆژی رابردوودا، رەخنەی توندی لە دۆخی نێو گوندی ئۆڵێمپی پاریس گرت.

حوسێن عەلیڕەزا، سەوڵێدەری سعوودی، وێنەیەکی چێکۆنی لە ستۆری ئینستاگرام بڵاوکردەوە و تیایدا چێکۆن لەسەر چیمەنی پارکێکی پاریس بە خەوتوویی دەردەکەوێت.

مەلەزانە ئیتاڵییەکە، پەشتەماڵ (خاولی) لەژێر خۆی راخستووە و خەریکی وەرگرتنی پشووێکی کورتە.

ستۆری ئینستاگرام حوسێن عەلیڕەزا، سەوڵلێدەری سعوودی

ساتی چرکاندنی وێنەکە یەکلایینەبووەتەوە، بەڵام دوای ئەوەی لە چوارشەممەی رابردوو، شکستی لە بردنەوەی مێدالیای 200 مەتری پشتەمەلە هێنا، هێرشێکی توندی کردە سەر گوندی ئۆڵێمپی

بەڕاستی زۆر گەرمە و فێنککەرەوە لە گوندەکە نییە، تەنانەت خواردنەکەش زۆر خراپە. ئەمە بیانوو نییە بۆ شکستەکەم، بەڵکو راستییە و هەموو وەرزشوانانی گوندی ئۆڵێمپی دەیزانن. زۆر ماندووبووم، بۆیە نەمتوانی سەربکەوم. بەڕاستی خەوی نیوەڕۆ و شەوان زۆر قورسە، چونکە زۆر گەرمە. کاتێک لە ماڵەوەم، هەموو نیوەڕۆیەک دەخەوم، بەڵام لێرە بەهۆی ژاوەژاو و گەرما، ناتوانم بخەوم.

ستۆری ئینستاگرام حوسێن عەلیڕەزا، سەوڵلێدەری سعوودی
چێکۆن لە ساتی بەدەستهێنانی مێدالیای زێڕی پشتەمەلەی 100 مەتری – پاریس، فەڕەنسا

بابەتی زیاتر

Back to top button