ئۆڵێمپیادی پاریستێنسگرنگترین

نۆڤاک جۆکۆڤیچ مێدالیای زێڕی لە ئۆڵێمپیادی پاریس بەدەستهێنا

دوو ژمارە پێوانەیی نوێی تۆمارکرد

Yariga App

یاریگا –

نۆڤاک جۆکۆڤیچ لە کارلۆس ئالکارازی بردەوە و مێدالیای زێڕی لە ئۆڵێمپیادی پاریس بەدەستهێنا.

ئەمڕۆ لە یاریی کۆتایی ئۆڵێمپیادی پاریس، نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی رووبەڕووی کارلۆس ئالکارازی ئیسپانی بووەوە، لە یارییەکی پڕ کێبڕکێ ئەفسانە سڕبییەکە بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر (6-7 , 6-7) شکستی بە لاوە ئیسپانییەکە هێنا و مێدالیای زێری ئۆڵێمپیادی پاریسی بەدەستهێنا.

جۆکۆڤیچ بۆ جاری یەکەمە لە کاروانی وەرزشی خۆیدا مێدالیای زێڕ لە ئۆڵێمپیاد بەدەستدەبهێنێت و بەو سەرکەوتنەشی چەند ژمارە پێوانەییەکی نوێی تۆمارکرد

نۆڤاک لە تەمەنی 37 ساڵی بوو بە بەتەمەنترین یاریزانی تێنس مێدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیاد بەدەستبهێنێت.

جۆکۆڤیچ بوو بە تاکە یاریزان لە مێژوودا سەرجەم پاڵەوانێتییەکانی تێنسی بەدەستهێناوە؛ 10 جار پاڵەوانی ئوستڕالیای کراوە، 3 جار پاڵەوانی رۆڵان گارۆس، 7 جار پاڵەوانی وێمبڵدن، 4 جار پاڵەوانی ئەمریکای کراوە، 7 جار پاڵەوانی جامی ماستەرز، 5 جار پاڵەوانی ئیندیانا وێڵز، 6 جار پاڵەوانی مەیامی، 2 جار پاڵەوانی مۆنتی کارلۆ، 3 جار پاڵەوانی مەدرید، 6 جار پاڵەوانی رۆما، 4 جار پاڵەوانی کەنەدا، 2 جار پاڵەوانی سینسیناتی، 4 جار پاڵەوانی شەنگەهای، 7 جار پاڵەوانی پاریس، 1 جار پاڵەوانی جامی دەیڤز. 1 جار پاڵەوانی ئۆڵێمپیاد.

هاوکات لەدوای ساڵی 1988 نۆڤاک تاکە یاریزانە بووە پاڵەوانی ئۆڵێمپیاد بەبێ ئەوەی بەدرێژایی پاڵەوانێتییەکە هیچ کۆمەڵەیەک لەدەست بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button