ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

بەهۆکارێکی سەیر ئیڤان تۆنی لە برێنتفۆرد دەمێنێتەوە

پێچەوانەی پێشبینییەکان

Yariga App

یاریگا –

بەهۆکارێکی سەیر خەونی ئیڤان تۆنی بۆ پەیوەندیکردنی یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگ بەدی نایەت.

ماڵپەڕی Fichajes بڵاویکردووەتەوە، بە ئەگەرێکی زۆر ئیڤان تۆنی لە برێنتفۆرد دەمێنێتەوە و لەم هاوینە ریزەکانی یانە ئینگلیزییەکە جێناهێڵیت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە، تا ئێستا هیچ یانەیەک بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە ئینگلیزەکە ئۆفەری پێشکەش بە برێنتفۆرد نەکردووە، بەو هۆیە تۆنی لە یانەکەی دەمێنێتەوە.

ئیڤان تۆنی

ئەوەی زیاتر مایەی سەرسوڕمانە ئەوەیە ئیڤان یەکێکە لە باشترین گۆڵکارەکانی پرێمەرلیگ، لەکۆی 83 یاری لە خولەکە 36 گۆڵی کردووە و 11 گۆڵیشی دروستکردووە.

هەرچەندە هەریەکە لە یانەکانی مانچێستەر یونایتد، ئارسیناڵ و چیڵسیش ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن، بەڵام تا ئێستا هیچکامیان هەنگاویان بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە تەمەن 28 ساڵانییەکە نەناوە.

بۆیە پێدەچێت خەونەکەی تۆماس فرانکی راهێنەری یانەکە بەدی بێت و گۆڵکارەکەی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا بۆ وەرزێکی دیکەش لە یانەکە بمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button