بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ سەفین مەنسوڕ دەگەڕێتەوە ریزەکانی یانەی هەولێر

دوای یادگار ئیبراهیم و موئەیەد سەفا دەبێتە سێیەم گرێبەستی ئەم هاوینەی هەولێر

Yariga App

یاریگا –

سەفین مەنسوڕ لەگەڵ هەولێر گەیشتە رێککەوتن و دوای ساڵێک دەگەڕێتەوە ریزەکانی یانەکە.

سەفین مەنسوڕ هێرشبەری یانەی زاخۆ ساڵێک دوای بەجێهێشتنی ریزەکانی یانەی هەولێر دەگەڕێتەوە یانەکەی قەڵاومنارە و وەرزی داهاتوو لە خولی ئەستێرەکانی عێراق یاریی دەکات، کە پێشتر لە ریزی یانەکانی برایەتی و زاخۆ یاریی کردووە.

هەفتەیەک لەمەوبەر تۆڕی وەرزشی یاریگا بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی رایگەیاندبوو، سەفین پاتۆ لەگەڵ هەولێر لەگفتوگۆدایە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە ریزەکانی یانەکەی پایتەخت.

سەفین مەنسوڕ دوای یادگار ئیبراهیم و موئەیەد سەفا دەبێتە سێیەم یاریزان لەم هاوینە رووبکاتە ریزەکانی یانەکەی قەڵاومنارە، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بەرگری لە درێسی زەردپۆشەکان بکات.

سەفین پاتۆ (28 ساڵان) هاوینی رابردوو ئەو هێرشبەرە کوردە دوای گلەیی و ناڕازیبوونی لە دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر، ریزەکانی یانەی قەڵاومنارەی بەجێهێشت و وەرزی رابردوو لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لە ریزی زاخۆ یاریی دەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button