ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لاپۆرت لەپێناو ریال مەدرید داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەکات

"گواستنەوەیەکی ئەستەم"

Yariga App

یاریگا –

ئێمریک لاپۆرتی ئیسپانی داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی نەسڕی سعودی دەکات.

هەرچەندە کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ریال مەدرید رایگەیاند لەم هاوینە هیچ گرێبەستێکی دیکە واژۆ ناکەن، بەڵام رۆژنامەی ئاس ئاشکرایکردووە، مێرنگی ئەگەر بۆی رێکبکەوێت یاریزانێکی دڵی بەرگری بەبێبەرامبەر دەگوازێتەوە و لاپۆرتیش ئامانجێکی سەرەکی یانەکەیە.

بەگوێرەی زانیاریەکانی ئاس، بەفەرمی بەرگریکارە ئیسپانییەکە لەرێگەی بریکاری کارەکانی داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ نەسڕ کردووە تاوەکو بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگی وەرزی رابردوو بکات.

رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، لاپۆرت ئامادەیە لەپێناو ریال مەدرید دەستبەرداری پارەیەکەی زۆر ببێت و بە مووچەیەکی زۆر کەمیش یاری بۆ مێرێنگی دەکات.

بەرگریکارە تەمەن 30 ساڵانییەکە، لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی و جێهێشتنی نەسڕ دەستبەرداری 48 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، کە بە دوو وەرزی وەری دەگرێت.

هاوکات کارلۆ ئانچێۆتیش رەزامەندی لەسەر گواستنەوەی یاریزانەکە دەربڕیووە، بەڵام کێشەی سەرەکی ئەوەیە سعودییەکان ئامادەنین گرێبەستەکەی هەڵبوەشێننەوە و دەستبەرداری یاریزانەکەیان نابن.

لاپۆرت یاری بۆ ئاتلێتیک بلباو، مانچێستەر سیتی و نەسڕ کردووە، لە 449 یاری 26 گۆڵ و 12 ئەسیستی کردووە. لە 35 یاریش گۆڵێکی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا کردووە. لەم هاوینەش نازناوی جامی یۆرۆی لەگەڵ ماتادۆر بەدەستهێنا.

ریال مەدرید پاڵەوانێکی یۆرۆ دەکاتە ئامانج

 

بابەتی زیاتر

Back to top button