ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەفەرمی گورگەکانی ئیتالیا هێرشبەرێکیان گواستەوە

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی ئارتم دۆڤبیکی ئوکراینی پەیوەندی بە یانەی رۆمای ئیتالی کرد.

ماڵپەڕی فەرمی رۆما بڵاویکردووەتەوە، بەفەرمی مارتم دۆڤبیکی هێرشبەری پێشووی یانەی جیرۆنا پەیوەندی بە رۆما کردووە و ئێستا یاریزانێکی نوێی یانە ئیتالییەکەیە.

گرێبەستی هێرشبەرە ئۆکراینییەکە لەگەڵ رۆما بۆ پێنج وەرز دەبێت و تا هاوینی 2029 یاریی بۆ یانەکە دەکات. لە بەرامبەر گواستنەوەی ئارتم رۆما 35 ملیۆن یۆرۆی خەرجکردوو.

هەر بەپێی مەرجێکی گرێبەستەکە، لە داهاتوو یانە ئیتالییەکە یاریزانەکە بەهەر یانەیەک بفرۆشێت %10 پارەکەی بۆ یانەی جیرۆنا دەبێت.

دۆڤبیک گۆڵکاری وەرزی رابردووی لالیگایە، لەکۆی 36 یاری خولەکە 24 گۆڵی بۆ یانەکەی کرد و 8 گۆڵیشی دروستکرد. لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکانیش بەشداری 39 یاریی کرد، 24 گۆڵ و 10 ئەسیستی هەبوو.

هاوکات لەدوای کریستیان ڤێری کە لە ساڵی 1998 لە ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە لازیۆ کرد. یەکەمجارە گۆڵکارێکی لالیگا پەیوەندی بە یانەیەکی ئیتالی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button