یاریگا –
ئەمڕۆ (2ی ئاب) لە مێژووی تۆپی پێدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رۆژێکی مێژووییە کاتێک 10 ساڵ پێش ئێستا هەردوو زلهێزی ئینگتەرا و ئیسپانیا، مانچێستەر و ریاڵ مەدرید لە پاڵەوانێتیەکی دۆستانەی یانەکاندا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
هەردوو یانە لە یاریگای مەشیگان لە هەمان ویلایەت بە زۆرینەی ئەستێرەکانیانەوە ئامادەبوون. ماننچێستەر یونایتد توانی 3-1 یارییەکە بباتەوە کە گۆڵەکانی دووان لە رێگەی ئاشلی یۆنگ و ئەوەکەی دیکەیش لە رێگەی خافیێر هێرناندێز ناسراو بە چیچاریتۆ تۆمارکران. تاقانە گۆڵەکەی مەدریدیش لە رێگەی لێدانی سزا گاریس بەیڵ تۆماری کرد.
هەردوو یانە کە لەسەر ئاستی جیهان بە پڕ هەواداترین یانەکانی ئەورووپا دادەنرێن، لەو یارییەدا ئەو راستیەیان سەلماند. کاتێک 109,318 هاندەر لە یاریگا ئامادەبوون. ئەوەش ریکۆردێکی مێژوویی بوو بۆ دوو یانەی بیانی لەو وڵاتە یارییان کردبێت.
📅 On this day, 10 years ago, Manchester United faced Real Madrid in a pre-season friendly in front of 109,000 spectators in Michigan. 🤯🏟️
This is still the record attendance for a football match in the USA. 🔥🇺🇸 pic.twitter.com/COAgMido2e
— Football Tweet ⚽ (@Football__Tweet) August 1, 2024
پێشتر بۆ یاریی دوو یانەی بیانی لەسەر خاکی ئەمریکا، ریکۆردەکە بە ناوی یارییەکی شیڤاس گوادالاخارای مەکسیکی و بارسێلۆناوە بوو لە ساڵی 2006 کە تێیدا 92,650 هاندەر ئامادە بوون.
ڤیدیۆی گۆڵەکانی یارییەکەی مانچێستەر یونایتد و ریاڵ مەدرید: