ئۆڵێمپیادی پاریسگرنگترین

کچە مەلەزانێکی بەڕازیلی بەهۆی وێنەگرتنی لە بەردەم تاوەری ئیفل لە ئۆڵێمپیادی پاریس دوورخرایەوە

لەگەڵ خۆشەویستەکەی بەبێ مۆڵەت گوندی ئۆڵێمپیان بەجێهێشتبوو

Yariga App

یاریگا –

کچە مەلەزانێکی بەڕازیلی لەپێناوی خۆشەویستەکەی یاساکانی شکاند و لە ئۆڵێمپیادی پاریس دوورخرایەوە.

ئانا ڤیێرا کچە مەلەزانێکی بەڕازیلی لەپێناوی بینینی خۆشەویستەکەی بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت و رەزامەندیی گوندی ئۆڵێمپی بەجێهێشتووە و لە ئۆڵێمپیادی پاریس دوورخرایەوە.

دوای ئەوەی ئانا ڤیێرا لەپێناوی ژووانێک لەگەڵ گابریێل سانتۆس خۆشەویستی گوندی ئۆڵێمپی بەجێهێشتبوو، سەردانی تاوەری ئیفل و چەند شوێنێکی دیکەی کردبوو، لەلایەن لێژنەی ئۆڵێمپییەوە لە یارییەکانی ئۆڵێمپیادی  دوورخرایەوە.

لێژنەی ئۆڵێمپی بەڕازیل لە راگەیاندراوێکیدا بڵاویکردووەتەوە، ئانا کارۆلینا ڤیێرا و گابیریل سانتۆس لە یارییەکانی ئۆڵێمپیاد دوورخرانەوە و رەوانەی ماڵەوە کراون، چونکە بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت گوندی ئۆڵێمپییان بەجێهێشتووە و سەرپێچی یاساکانیان کردووە.

Veirra và Santos chụp ảnh lưu niệm bên dưới tháp Eiffel, khi sang Paris dự Olympic 2024. Ảnh: Instagram / Ana Carolina Vieira

ئانا ڤیێرا لەکاتی چوونە دەرەوەی لەگەڵ خۆشەویستەکەی سەردانی تاوەری ئیفلیان کردبوو، بەیەکەوە لە بەردەم تاوەری ئیفل چەند وێنەیەکیان گرتبوو، وێنەکانیان لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکردەوە و بووە هۆی ئەوەی ئاشکرا بێت بەبێ پرس گوندی ئۆڵێمپیان بەجێهێشتووە.

کچە مەلەزانە بەڕازیلییەکە لە ریزی هەڵبژاردەکەی لە پێشبڕکێی مەلەوانی سەربەست لە 4×100 مەتر بەشداریی یارییەکانی ئۆڵێمپیادی پاریسی دەکرد

Image credit: Instagram/@_anavieeiraa

بابەتی زیاتر

Back to top button