ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چاڤی سیمۆنس بڕیاری کۆتایی دەدات

تەواو؛ چاڤی سیمۆنس بڕیاری کۆتایی دەدات

Yariga App

یاریگا –

چاڤی سیمۆنسی هۆڵەندی بڕیاریدا لە لایپزیگ بمێنێتەوە و یانە ئەڵمانییەکە جێناهێڵێت.

تۆڕی سکای ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە، چاڤی سیمۆنس کۆتا بڕیاری خۆی داوە، لاوە هۆڵەندییەکە بۆ وەرزێکی دیکە لە یانەی لایپزیگ دەمێنێتەوە.

سیمۆنس بەهیچ شێوەیەک پەیوەندی بە بایرن میونشن یاخود مانچێستەر یونایتد ناکات، هەموو ئەو یانانەی هەوڵی گواستنەوەی دەدەن لە بڕیارەکەی ئاگادار دەکرێنەوە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای، ئێستا ماکس ئێبریلی بەڕێوبەری وەرزشی بایرن میونشن هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی دێسیرێ دۆوی فەرەنسی و ئەستێرەی یانەی رێنی فەرەنسی دەخاتەگەڕ.

هەوکات ئێستا لایپزیگ و پاریس سانجێرمان سەرقاڵی کۆتایی هێنان بە وردەکارییەکانن تا گرێبەستەکەی چاڤی بۆ وەرزێکی دیکە بەشێوەی خواستن لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە درێژ بکەنەوە.

سیمۆنسی تەمەن 21 ساڵ لە هاوینی 2019 بە گرێبەستێکی ئازاد لە بارسێلۆناوە پەیوەندی بە پاریس کرد، بەدرێسی سانجێرمان بەشداری تەنیا 11 یاری کردووە، بەشێوەیەکی گشتی تەنیا 331 خولەک یاری کردووە و یەک گۆڵی دروستکردووە.

لە دوو وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەکانی ئایندهۆڤنی هۆڵەندی و لایپزیگی ئەڵمانی کردووە.

لە وەرزی رابردوو بە درێسی لایپزیگ لە 43 یاری بەشداری 25 گۆڵی کردووە، 10 گۆڵی کردووە و 15 گۆڵیشی دروستکردووە.

بە درێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەشی بەشداری 20 یاریی کردووە، 2 گۆڵی کردووە و 3 گۆڵی دروستکردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button