ئه‌ڵمانیا

یاریزانێکی نوێی میونشن ماوەیەکی درێژ دووردەکەوێتەوە

Yariga App

یاریگا-یانەی بایەرن میونشن رایگەیاند هیرۆکی ئیتۆی بەرگریکاری تازەی یانەکەیان بۆ ماوەیەکی درێژ لە یاریکردن دادەبڕێت.

ئیتۆ هاوینی ئەمساڵ لە شتوتگارتەوە پەیوەندی بە بایەرنەوە کرد و لە یارییە دۆستانەکەی ئەمڕۆی بایەرن و دورێن بەشداربوو، بەڵام بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت و پشکنینەکان دەریان خست ئێسکی پەنجەی پێی شکاوە.

لە بەیاننامەی فەرمی بایەرن هاتووە “تیمی پزیشکی بایەرن، پشکنینیان بۆ یاریزانی تازەی یانەکەمان هیرۆکی ئیتۆ ئەنجامداوە و دەرکەوتووە ئێسکی پەنجەی پێی شکاوە. چاوەڕواندەکرێت ناوبراو چەندین هەفتە لە یاریکردن داببڕێت”.

هیرۆکی بە 23.5 ملیۆن یۆرۆ روویکردە بایەرن. بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ لە ئەگەری درێژە کێشانی پێکانەکەی، رەنگە یانە باڤارییەکە هەوڵ بۆ گواستنەوەی جۆناسان تا بدات کە تا ئێستا لەگەڵ لیڤەرکوسن لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رێکنەکەوتوون و رەنگە یانەکە جێبهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button