یاریگا –
لە یارییەکی دۆستانە و ئامادەکارییدا لە نێوان یانەکانی وێست برۆمیچ ئالبیۆنی ئینگلیزی و ریال مایۆرکای ئیسپانی شەڕی دەستەویەخە لە نێوان دوو یاریزان روویدا.
لە یاریی نێوان وێست برۆمیچ و ریال مایۆرکا، پێنج خولەک پێش کۆتایی هاتنی نیوەی یەکەم جایسۆن مۆلومبی یاریزانی ئێرلەندی یانەی وێست برۆمیچ لەگەڵ سامو کۆستا یاریزانی ریال مایۆرکا بووە شەڕیان و هەردوو یاریزانەکە شەڕی دەستەویەخەیەان کرد.
⚫️🔴 Aquesta acció ha obligat a escurçar la primera part del tercer amistós a terres angleses@WBA 0⃣🆚1⃣ @RCD_Mallorca
⏱️ Minut 40
🥊 Baralla entre Samú Costa i Molumby pic.twitter.com/CFYKQPzyEt— Esports IB3 (@EsportsIB3) July 27, 2024
دوای ئەوەی سامو کۆستا بە توندی لەدژی یاریزانە ئێرلەندییەکە یاریی کرد، هەردوو یاریزانەکە بەگژ یەکتریدا چوون و یاریزانەکان ناوبژیوانیان لە نێواندا کردن، کە دواتر یاریزانەکەی مایۆرکا بە تووڕەیی یاریگای بەجێهێشت.
لەو یارییە دۆستانەدا، مایۆرکا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردنەوەی بەدەستهێنا.