بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

ئەمڕۆ چارەنووسی گەیلان لوقمان یەکلاییدەبێتەوە

پەیوەندی بە کام یانەوە دەکات؟

Yariga App

یاریگا –

هەرچەندە ژمارەیەکی زۆری یاریزان ریزەکانی یانەی هەولێرییان جێهێشتووە، بەڵام دەستەی کارگێڕی خەریکی هێشتنەوە و هێنانی چەند یاریزانێکن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، بڕیارە ئەمڕۆ چارەنووسی گەیلان لوقمان لەگەڵ یانەکە یەکلاییببێتەوە.

هەرچەندە گەیلان لوقمان بە ئەگەرێکی زۆر لە یانەی هەولێر دەمێنێتەوە، بەڵام دوو ئۆفەری فەرمی لەلایەن یانەکانی مینا و نەجەفی پێگەیشتووە، لە دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بڕیاری کۆتایی دەدات.

گەیلان لوقمان پێشتر یاری بۆ یانەکانی زاخۆ، تەڵەبە، برایەتی، کارەبا و پێشمەرگەی هەولێر کردووە، لە مێرکاتۆی زستانەی رابردوو، پەیوەندی بە یانەی هەولێرەوە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button