بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەندێکی سەیر؛ خیتافیش وەک مانچێستەر یونایتد پارەی لە فرۆشتنی گرینوود دەستدکەوێ

Yariga App

یاریگا –

هەفتەی رابردوو چیرۆکی گەڕانەوەی مەیسن گرینوود بۆ مانچێستەر یونایتد بە یەکجاری کۆتایی هات دوای ئەوەی یانەی مارسیلیای فەڕەنسی ئەو یاریزانەی بە گرێبەستێکی درێژخایەن تا ساڵی 2029 گواستەوە ریزەکانی.

مارسیلیا گواستنەوەی مەیسن گرینوودی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند

ناوبراو وەرزی 2023-2024ی بە خواستن لە یانەی خیتافی ئیسپانی بەسەر برد دوای تووشبوونی بە کێشەیەکی یاسایی و هەڵوێستوەرگرتنی مانچێستەر یونایتد.

یاریزانە ئینگلیزیە لە خولی ئیسپانی توانی خۆی بگونجێنێت بە جۆرێک 10 گۆڵی تۆمارکرد لەگەڵ شەش ئەسیست بۆ هاوڕێکانی و تا ئەو ئاستەی وەک باشترین یاریزانی وەرز لە یانەکەی دەستنیشانکرا.

گرینوود کە کوڕی ئەکادیمیای مانچێستەر یونایتدە، بڕی فرۆشتنەکەی بە مارسیلیا 30 ملیۆن یۆرۆ بوو، بەڵام نوێترین زانیاریی کە رۆژنامەی ئاتلەتیک و هاوکات مەیڵی ئینگلیزیش بڵاویکردووەتەوە باس لەوە دەکات تەنانەت هەموو ئەو بڕە پارەیە ناچێتە سەر خەزێنەی یانە ئینگلیزیەکە، بەڵکو بڕی 5.34 ملیۆن پاوەند (نزیکەی 6 ملیۆن یۆرۆ)ی لێ دەڕوات بۆ خیتافی.

سەرچاوەکە زانیویەتی کە ئەو بەندە یانە ئیسپانییەکە بە مان یوی واژۆکردووە. نەک هەر ئەوە، بەڵکو تەنانەت لە هەر پرۆسەی گواستنەوەیەکیتر لە داهاتووشدا خیتافی لایەنێکی سوودمەندی ماددی دەبێت لەو بڕە پارەیەی دەدرێ بۆ کڕینی یاریزانە 22 ساڵانەکە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button