یاریگا –
ئالێكساندەر ئارنۆڵد، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ستایشی ئاستی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی تۆپی پێ دەكات.
ئارنۆڵد لە لێدوانێكیدا لیۆنێل مێسی بە باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ دادەنێت.
🏴 Trent Alexander-Arnold talking about how Lionel Messi is the best player he’s ever seen.
🗣️ “To imagine anyone better than who I’ve been able to see – my brain doesn’t comprehend it.” [@MirrorFootball] pic.twitter.com/ASRgaIiQKt
— R (@Lionel30i) July 22, 2024
لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە میرەر بڵاویكردووەتەوە، ئارنۆڵد لە ستایشی مێسیدا گوتی:
زۆر بە سادەیی بڵێین، لیۆنێل مێسی باشترین یاریزانە كە یاری تۆپی پێی كردبێت.
هەستێكی جیاواز هەیە كاتێك بەرامبەری یاری دەكەیت، جیاواز لە هەر یاریزانێكی دیكە رووبەرووی دەبیتەوە. هەمیشە وریا دەبیت كاتێك تۆپەكە لەنزیكیەوە دەبێت، بڕوام وایە زۆر دەگمەنە یاریزانێك ئەم هەستە بە یاریزانەكانی دیكە ببەخشێت. لەبەر ئەوە دەبێت بڵێم ئەو باشترینە.
لیۆ لەگەڵ هەڵبژاردەی تانگۆ توانیان ببنە پاڵەوانی كۆپا ئەمێریكا دوای بردنەوەیان لە یاری كۆتاییدا بەرامبەر كۆڵۆمبیا بە تاكە گۆڵێكی لاوتارۆ مارتینێز.