دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

گفتوگۆکانی پاریس بۆ گواستنەوەی ئۆسیمین بەکوێ گەشتووە؟

Yariga App

یاریگا –

مانەوە یان رۆیشتنی ڤیکتۆر ئۆسیمین لە یانەی ناپۆلی هێشتا دڵنیایی تەواوەتی دروست نەکردووە لای بەرپرسانی یانەکە و پاریس سان جێرمانیش نایەوێ بە مەرجەکانیان رازی بێت.

هێرشبەرە نەیجیریەکە زستانی رابردوو گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ ناپۆلی واژۆکرد کە تا 2025 دەخایەنێت. لە رێککەوتنەکەدا مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بە 130 ملیۆن یۆرۆ جێگیرکراوە.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەو گفتوگۆیانەی نێوان پاریس و ناپۆلی، پەرەسەندنی دیکە رووینەداوە. لایەنی فەڕەنسی نایەوێت کانگ ئین لی یاریزانی کۆریای باشووری یانەکەی لە رێککەوتنەکەدا بەکاربهێنرێت، هاوکات ناشیەوێ بڕی هەڵوەشانەوەی گرێبەستی ئۆسیمین بدات.

هاوکات رۆمانۆ و. لە لایەکی دیکەشەوە پێگەی یاهۆ سپۆرت ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە کە پی ئێس جی لەگەڵ دوانەی هێرشبەریی گۆنچالۆ رامۆس و کۆلۆ موانی دڵخۆشن و لویس ئێنریکی هیچی بژاردەیەکی تری ناوێ بەو مەرجانەوە بۆ وەرزی نوێ.

زیاتربوونی گومانەکان لەسەر مانەوەی نەیجیریە 25 ساڵانەکە زیاتر دوای ئەوە هات کە ناپۆلی رۆمیلۆ لوکاکۆی گواستووەتەوە.

وەرزی رابردوو ئۆسیمین لە 25 یاری سێریائەی بەشداریکرد توانی 15 گۆڵ و 3 ئەسیستی هەبێت. توانا گۆڵکارییەکانی و تەمەنی ناوبراو وای لە یانە گەورەترەکانی وەک پاریس لەلایەک و چێڵشی ئینگلیزی لەلایەکیتر کردووە بەردەوامبن لە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button