ئاسیائه‌ڵمانیا

چین بەهۆی مێسییەوە سەردانیکردنی یانە ئەڵمانییەکان بۆ وڵاتەکەی قەدەخە دەکات

Yariga App

یاریگا –

چین بەهۆی مێسییەوە سەردانیکردنی یانە ئەڵمانییەکان بۆ وڵاتەکەی بۆ کردنەوەی کەمپی مەشق و راهێنان قەدەخە دەکات.

چین هەموو هاوینێک بژاردەی یەکەمی یانەی بایرن میونسنە بۆ کردنەوەی کەمپی مەشق و راهێنان، بەڵام بەهۆی هۆکارێکی سەیرەوە لەم هاوینەدا شتەکان بۆ میونشن جیاواز بوون.

بایرن میونشن و بۆڕووسیا دۆرتمۆند نوسینگەیەکیان لە شەنگهای هەیە و لە ماوەی رابردوودا چەندین جار ئامادەکاری هاوینەیان لە چین بەسەر بردووە، ئەمساڵیش پێش دەستپێکردنی وەرز پلانی گەشتێکیان بۆ چین دانابوو، بەڵام یانەکان رەزامەندییان پێنەدرا.

شانگهای- چین

وادیارە هۆکاری ئەم پلانە شکستخواردووە دەگەڕێتەوە بۆ هەڵسوکەوتی لیۆنێل مێسی لە مانگی شوباتی ساڵی رابردوودا، سوپەرستارەکەی ئەرجەنتین لەگەڵ یانەکەی ئینتەر مەیامی لە هۆنگ کۆنگ بوو، بەڵام بەشداری یارییە دۆستانەکەی نەکرد، کە کاریگەری لاوەکی زۆری هەبوو، لەکاتێکدا مێسی رەتیکردەوە هیچ بابەتێکی سیاسی لەپشتەوەی بەشداریی نەکردنەکەی بوو بێت، ناچار بوو بە پێکان پاساو بۆ ئامادەنەبوونی خۆی بهێنێتەوە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی کیکەری ئەڵمانی، هاندەران کە هەندێکیان بلیتی زۆر گرانبەهایان کڕیبوو بۆ بینینی یارییەکانی مێسی، کاردانەوەی تووندیان هەبوو و ناڕازی بوون، ئەم رووداوە بوو بە پرسێکی سیاسی، چونکە بە بۆچوونی ئەوان بەشداریی نەکردنی مێسی بێ پاساو بوو. لە ئەنجامدا یارییەکی دۆستانە بەرامبەر ئەرجەنتین لە مانگی ئازاردا لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی چینەوە هەڵوەشایەوە. ئێستاش دوای چەند مانگێک پێناچێت رووداوەکە لەبیرکرابێت.

لەگەڵ ئەم حاڵەتەدا کە لیۆنێل مێسی تاوانبار بوو، پلانی زۆرێک لە یانە ئەوروپییەکان بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی یاریکردن لە یەکێتی تۆپی پێی چین (GAS) شکستی هێنا. تەنانەت داواکارییەکەی یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا بۆ باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە چین سەرکەوتوو نەبوو.

دۆرتمۆند دەچێتە تایلەند و بایرن میونشنیش لە ژاپۆنە

بروسیا دۆرتمۆند دوای ئەوەی کە نەیتوانی سەفەری چین بکات بڕیاریدا گەشت بۆ بانکۆک بکات. بایرنیش خۆی بۆ وەرزی نوێ لە ژاپۆن ئامادە دەکات، هەروەها شتوتگارت بۆ کۆریای باشوور گەشت دەکات.

دۆخەکە بە تایبەتی بۆ پاریس سانجێرمان و مۆناکۆ تاڵە، دەبوو جامی سوپەری فەرەنسا لە چین بەڕێوەبچێت، هەروەک پێشتر دوو جار روویدا. بەڵام ئێستا یارییەکە هەڵوەشاوەتەوە و بۆ وادەیەکی دیاری نەکراو.

بابەتی زیاتر

Back to top button