ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بایرن میونشن ئۆفەرێکی مانچێستەر یونایتد رەتدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

بۆ دەستبەرداربوون لە ماتیاس دی لیخت، بایرن میونشن ئۆفەرێکی مانچێستەر یونایتد رەتدەکاتەوە.

رۆژنامەنووسی رۆژنامەی بیڵد کریستیان فاڵک بڵاویکردووەتەوە، بۆ گواستنەوەی دی لیخت، مانچێستەر یونایتد ئۆفەرێکی بە بەهای 35 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە بایرن میونشن کردووە بەڵام یانە ئەڵمانییەکە ئۆفەرەکەی رەتکردووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فاڵک، یانە باڤارییەکە بۆ دەستبەرداربوون لە بەرگریکارە هۆڵەندییەکە داوای 50 ملیۆن یۆرۆ و بڕێک پارەی زیادکراویش دەکات.

دی لیخت ئاگاداری سەرجەم وردەکارییەکانە، لە دووی ئۆگەست/ئاب پەیوەندی بە مەشقەکانی یانەکەی دەکاتەوە و چاوەڕوانی یەکلایی بوونەوەی چارەنووسی دەکات.

هاوکات جۆناسان تای بەرگریکاری یانەی بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی ئامانجێکی سەرەکی بایرنە، بەڵام تا دی لیخت نەفرۆشن ناتوانن پارەی گواستنەوەی جۆناسان دابین بکەن.

یاریزانە تەمەن 24 ساڵانییەکە لە هاوینی 2022 بەبڕی 67 ملیۆن یۆرۆ لە یوڤێنتوسەوە پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد، بە درێسی یانە ئەڵمانییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 73 یاریی کردووە، 5 گۆڵی کردووە و 3 گۆڵیشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button