ئه‌وروپاگرنگترین

لێدوانی فەرمی دەربارەی داهاتووی دی ماریا لەگەڵ بێنفیكا

Yariga App

یاریگا –

یانەی بێنفیكای پۆرتوگالی بەشێوەیەكی فەرمی داهاتووی ئانخێل دی ماریای ئەستێرەی یانەكەی و هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی یەكلاییكردەوە.

زۆربەی رۆژنامەكان لە ماوەی رابردوودا ناوی دی ماریایان بە رۆیشتن لە یانەكە بەستبوویەوە.


بە گوێرەی لێدوانەكانی روی كۆستا سەرۆكی بێنفیكا بۆ رۆژنامەكان دەربارەی داهاتووی دی ماریا:

دی ماریا لە ریزەكانی بێنفیكا بەردەوام دەبێت لە یاریكردن.

پێشتر راگەیەندراوە ئەو لە بێنفیكا دەمێنێتەوە، هەر وەك ئەوەی ساڵێك پێش ئێستا روویدا، وەك ئەو كاتەی دی ماریا دوای مۆندیال هات تا وەكو گرێبەستەكەی واژۆ بكات، ئێستاش هەمان شتە، ئەو یاریزانی بێنفیكایە.

دی ماریا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانی بۆ جاری دووەم لەسەر یەك نازناوی كۆپا ئەمێریكا بباتەوە.

وەرزی رابردوو دی ماریا لەگەڵ بێنفیكا بەشداری لە 48 یاری كرد و توانی 17 گۆڵ بكات و 15گۆڵیش درووست بكات.

دی ماریا بە درێسی بێنفیكا

بابەتی زیاتر

Back to top button