راپۆرتی تایبەتگرنگترینیۆرۆی 2024

ئەو یاریزانانەی دوای یۆرۆی 2024 زۆرترین بەهایان زیادی کردووە

ماتادۆرەکان پشکی شێریان بەرکەوتووە

Yariga App

یاریگا –

هەفتەیەک لەمەوبەر لە وڵاتی ئەڵمانیا یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024 کۆتایی هات و هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یاریی کۆتایی 2-1 لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرای بردەوە و بۆ چوارەم جار لە مێژوودا جامەکەی بەرزکردەوە.

لە یۆرۆی ئەڵمانیا چەندین ئەستێرەی لاو دەرکەوتن و تواناکانی خۆیان بۆ جیهان سەلماند، هەر بەهۆی ئاستە بەرزەکانیان بەهایان بەخێرایی لە بازاڕی گواستنەوە بەرزبووەوە، تۆڕی وەرزشی یاریگا لەم راپۆرتە تایبەتەدا بە پشتبەستن بە ترانسفێر مارکێت تیشک دەخاتەسەر ئەو ئەستێرانەی بەهۆی یۆرۆی 2024 بەهایان زیادیکرد.

لامین یامال

1- لامین یامال (هەڵبژاردەی ئیسپانیا)

ئەستێرە ئیسپانییەکە بەر لە یارییەکانی یۆرۆ بەهای لە بازاڕی گواستنەوە 90 ملیۆن یۆرۆ بوو، بەڵام دوای یارییەکانی یۆرۆ بەهای یاریزانەکە 30 ملیۆن زیادیکرد و بۆ 120 ملیۆن یۆرۆ بەرزبووەوە.

یامال لە یۆرۆ ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد. لەکۆی 7 یاری گۆڵێکی کرد و 4 گۆڵی دروستکرد. لە تەمەنی 17 ساڵی و 1 رۆژی بوو بە لاوترین یاریزان لە مێژوودا نازناوێکی گەورە بەدەستبهێنێت و ریکۆردەکەی ئەفسانە پێلێی شکاند.

ئاردا گولەر

2- ئاردا گولەر (هەڵبژاردەی تورکیا)

گولەر بەر لە یارییەکانی یۆرۆ بەهای لە بازاڕی گواستنەوە 30 ملیۆن یۆرۆ بوو، بەڵام دوای یارییەکانی یۆرۆ بەهای یاریزانەکە 15 ملیۆن زیادیکرد و بۆ 45 ملیۆن یۆرۆ بەرزبووەوە.

ئەستێرەکەی ریال مەدرید لە یۆرۆی ئەڵمانیا ئاستێکی سەرنجڕاکێشی پێشکەشکرد، لەکۆی 5 یاریی گۆڵێکی کرد و دوو گۆڵیشی دروستکرد.

3- ریکاردۆ کالافیۆری (هەڵبژاردەی ئیتالیا)

بەرگریکارە ئیتالییەکە بەر لە یارییەکانی یۆرۆ بەهای لە بازاڕی گواستنەوە 30 ملیۆن یۆرۆ بوو، بەڵام دوای یارییەکانی یۆرۆ بەهای یاریزانەکە 15 ملیۆن زیادیکرد و بۆ 45 ملیۆن یۆرۆ بەرزبووەوە.

کالا لە یۆرۆ لەگەڵ ئیتاڵیا بەشداری سێ یاریی کرد و ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد، هەر بەو هۆیە ئارسیناڵی ئینگلیزی نزیکەی 50 ملیۆن یۆرۆ لەپێناو گواستنەوەی خەرج دەکات.

4- جەمال موسیالا (هەڵبژاردەی ئەڵمانیا)

جەمال بەر لە یارییەکانی یۆرۆ بەهای لە بازاڕی گواستنەوە 115 ملیۆن یۆرۆ بوو، بەڵام دوای یارییەکانی یۆرۆ بەهای یاریزانەکە 15 ملیۆن زیادیکرد و بۆ 130 ملیۆن یۆرۆ بەرزبووەوە.

موسیالا یەکێکی دیکەبوو لە ئەستێرە درەوشاوەکانی پاڵەوانێتییەکە، لە 5 یاری 3 گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کرد.

رۆدری

5- رۆدری (هەڵبژاردەی ئیسپانیا)

رۆدری بەر لە یارییەکانی یۆرۆ بەهای لە بازاڕی گواستنەوە 120 ملیۆن یۆرۆ بوو، بەڵام دوای یارییەکانی یۆرۆ بەهای یاریزانەکە 10 ملیۆن زیادیکرد و بۆ 130 ملیۆن یۆرۆ بەرزبووەوە.

رۆدری لەگەڵ ماتادۆر نازناوەکەی بەدەستهێنا و بە باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکەش دەستنیشانکرا.

6- نیکۆ ویلیاماز (هەڵبژاردەی ئیسپانیا)

نیکۆ بەر لە یارییەکانی یۆرۆ بەهای لە بازاڕی گواستنەوە 60 ملیۆن یۆرۆ بوو، بەڵام دوای یارییەکانی یۆرۆ بەهای یاریزانەکە 10 ملیۆن زیادیکرد و بۆ 70 ملیۆن یۆرۆ بەرزبووەوە.

نیکۆی بەهرەمەند رۆڵێکی گەورەی لە بەپاڵەوانبوونی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی گێڕا، لە 6 یاریی 2 گۆڵی کرد و گۆڵێکی دروستکرد، هەر بەهۆی ئاستە بەرزەکەی، بارسێلۆنا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی چڕکردووەتەوە.

دانی ئۆلمۆ

7- دانی ئۆلمۆ (هەڵبژاردەی ئیسپانیا)

دانی بەر لە یارییەکانی یۆرۆ بەهای لە بازاڕی گواستنەوە 50 ملیۆن یۆرۆ بوو، بەڵام دوای یارییەکانی یۆرۆ بەهای یاریزانەکە 10 ملیۆن زیادیکرد و بۆ 60 ملیۆن یۆرۆ بەرزبووەوە.

ئۆلمۆ یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی یۆرۆی 2024 بوو، لە 6 یاریی بەشداری 5 گۆڵی کرد. 3 گۆڵی کرد و 2 گۆڵیشی دروستکرد.

8- جیۆرجی مامارداشڤیڵ (هەڵبژاردەی جۆرجیا)

گۆڵپارێزە جۆرجییەکە بەر لە یارییەکانی یۆرۆ بەهای لە بازاڕی گواستنەوە 35 ملیۆن یۆرۆ بوو، بەڵام دوای یارییەکانی یۆرۆ بەهای یاریزانەکە 10 ملیۆن زیادیکرد و بۆ 45 ملیۆن یۆرۆ بەرزبووەوە.

مامارداشڤیڵ یەکێک بوو لە باشترین گۆڵپارێزەکانی یۆرۆی ئەڵمانیا، لەکۆی 4 یاری 29 سەیڤی هەبوو، یارییەکیش تۆڕی گۆڵەکەی بەخاوێنی پاراست.

بابەتی زیاتر

Back to top button