عێراقگرنگترین

یەکێتیی تۆپی پێی عێراق چارەنووسی دهۆک و نەجەفی یەکلاییکردەوە

چەند بڕیارێک لە یەکێتیی تۆپی پێی عێراقەوە

Yariga App

یاریگا –

یەکێتیی تۆپی پێی عێراق هەڵوەشانەوەی پاڵەوانیەتیی یانە پاڵەوانەکانی عەرەبی پشتڕاستکردەوە.

سەرەڕای رێکخستنی دوو یاری پلەی ئۆفی بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتیی یانەکانی عەرەبی و پاڵەوانیەتی یانەکانی کەنداو، کەچی دوای بەڕێوەچوونی دوو یاری پلەی ئۆف، هەڵوەشانەوەی پاڵەوانیەتیی یانەکانی عەرەبی راگەیێندرا.

لە دوای هەڵوەشاندنەوەی پاڵەوانیەتی یانەکانی عەرەبی، یەکێتیی تۆپی پێی عێراق کۆمەڵێک بڕیاری نوێی دەرکرد و چارەنووسی یانەکانی دهۆک و نەجەفی بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتییەکە یەکلاییکردەوە

بڕیارەکانی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق

  • براوەی یاریی نێوان نەجەف و دهۆک بەشداری لە پاڵەوانیەتیی یانەکانی کەنداو دەکات.
  • ئەگەر یەکێک لە یانەکانی نەجەف و دهۆک ئامادەنەبوو بەشداری لە پاڵەوانیەتییەکەدا بکات، ئەوا بلیتی بەشداریکردن بە تیمی دووەم دەدرێت.
  • یەکێتیی تۆپی پێی عێراق جیاوازی لە نێوان هیچ یانەیەک ناکات و بە یەکسانی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات.

ئەم بڕیارانە لە کاتێکدایە، یانەی زەوڕا دوێنێ ئامادەی یاریی پلەی ئۆفی بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتییەکانی دەرەکی لە بەرامبەر دهۆک نەبوو، یانەی هەڵۆکانی چیا 3-0 بە براوە داندرا. لە یاریی دووەمیشدا، یانەی نەجەف بە لێدانی یەکلاییکەرەوە لە یانەی زاخۆی بردەوە.

بڕیارە چوارشەممە کاتژمێر 19:30 لە یاریگای شەعب، یاریی نێوان نەجەف و دهۆک بەڕێوەبچێت و براوەی یارییەکە، بەشداری لە پاڵەوانیەتی یانەکانی کەنداو دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button