ئینگلتەراگرنگترین

بەهۆی سەرپێچی لێخوڕینەوە سزایەکی قورس بەسەر راشفۆرددا سەپێنرا

Yariga App

یاریگا –

مارکوس راشفۆرد سەرپێچیەکی گەورەی لێخوڕینی ئەنجامداوە و کامێراکانیش تۆماریان کردووە. هەر بەو هۆیەوە سزایەکی قورسی بەسەردا سەپێنرا.

سەرچاوە ئینگلیزیەکان بڵاویانکردووەتەوە کە یاریزانەکەی مانچێستەر یونایتد لەسەر شەقامێک کە خێرایی دیاریکراو 60 میل بووە لە کاتژمێرێکدا، بە خێرایی 105 میل ئۆتۆمبیلە رۆڵس رۆیسەکەی لێخوڕیە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی  Manchester Evening News، یاریزانە ئینگلیزیەکە لەبەردەم دادوەر ددانی ناوە بە سەرپێچیەکەدا بەڵام پاساوی ئەوە بووە کە گوایە وایزانیوە “کەسێک دوایکەوتووە”. سەرباری بەهانەکەی، هێشتا دادگا سووربووە لەسەر سزادانی کە دوو جۆر بووە. یەکێکیان سڕکردنی لە لێخوڕینی ئۆتۆمبیل بۆ ماوەی شەش مانگ، لەگەڵ سزای سەرپێچی بە بڕی 1,600 پاوەند.

سەرچاوەکە ئەوەیشی زانیوە کە هۆشداری بە ناوبراو دراوە لە باری دووبارکردنەوەی سەرپێچییەکی دیکە، تا هەتایە مۆڵەتی شۆفێریکردنی لێوەردەگیردرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button