ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەمڕۆ مۆراتا دەبێتە یاریزانی میلان

Yariga App

ئەلڤارۆ مۆراتای کاپتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئەمڕۆ بەفەرمی دەبێتە یاریزانی ئەیسی میلان.

بەگوێرەی جیانلوکا دی مارزیۆی پسپۆڕ لە بازاڕی گواستنەوەی ئیتاڵیا، ئەمڕۆ مۆراتا لە کلینیکێکی تایبەت لە ئیسپانیا بە بێ دەنگی پشکنینە پزیشکییەکانی ئەنجام دەدات. وە بەڕێوبەرانی میلان گەیشتوونەتە ئیسپانیا و پاش تەواوکردنی پشکنینەکان، راستەوخۆ گرێبەستەکەی لەگەڵدا واژۆ دەکەن.

میلان بڕی 13 ملیۆن یۆرۆ دەداتە ئەتلەتیکۆ مەدرید کە بڕە پارەی سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیەتی، خودی یاریزانەکەش ساڵانە نزیکەی پێنج ملیۆن یۆرۆ مووچە وەردەگرێت. گرێبەستەکەشی تاوەکو 2028 ـە لەگەڵ بژاردەی تازەکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکەش.

مۆراتا پێشتر لە ئیتاڵیا لەگەڵ یوڤێنتۆس یاری کردووە و خاوەنی 59 گۆڵ بوو لە 189 یاریدا لەگەڵ ئەو یانەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button