ئینگلتەرا

کاردانەوەی ئەستێرەکانی ئینگڵتەرا لە دوای وازهێنانی ساوسگەیت چۆن بوو؟

Yariga App

یاریگا –

وازهێنانی گاریس ساوسگەیت لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بووە هۆی ئەوەی پەیامی سوپاسگوزاری و ماڵئاوایی زۆری لە لایەن ئەستێرەکان و هاندەرانەوە بۆ بچێت.

گاریس ساوسگەیت، دوای چەند هەفتەیەک لە ژێر رەخنەی توند، بڕیاریدا دەست لە پۆستی راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بکێشێتەوە و کۆتایی بە ماوەی درێژخایەنی خۆی لەم تیپەدا بهێنێت، ئێستاش هەمووان ستایش و سوپاسی ئەم راهێنەرە ئینگلیزییە دەکەن.

چیرۆکی ساوسگەیت لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کۆتایی هات. دوای ئەوەی لە دووەم یاری کۆتایی لەسەریەک لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا شکستی خوارد، بڕیاریدا رێگە بۆ راهێنەرێکی نوێ بکاتەوە کە تا ئێستا ناوی نەزانراوە. لە کاتێکدا چەند هەفتەیەک لە ژێر توندترین رەخنەدا بوو، یەکەم کاردانەوەکان بەرامبەر بە هەواڵی جیابوونەوەی زۆر سەرنجڕاکێش بوون.

هاری ماگوایەر لە یەکەم کەسەکان بوو کە کاردانەوەی هەبوو بەرامبەر بەو هەواڵە، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نووسیویەتی:

تۆ بوویتە هۆکاری ئەوەی جارێکیتر باوەڕمان بەخۆمان هەبێت. بیرەوەرییەکی کە بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە. سوپاس بۆ تۆ سەرۆک.

جود بێلینگهام گووتی:

دەمەوێت سوپاسی گاریس و ستافەکەی بکەم بۆ یادەوەرییه ناوازەکانی له ماوەی کارکردنی لەگەڵ ئەم تیپه . لە روانگەی هاندەرێکەوە کە بوو بە ئەندامی ئەم تیپە، هەوراز و نشێوی سۆزداری زۆرمان هەبوو کە هیوا و ئومێدی بۆ ئەم هەڵبژاردەیە گەڕاندەوە.

ئەوەیکە کەسێک بەوجۆرە خۆبەخشی و خۆشەویستییەوە راهێنەرایەتی منی کرد شەرەفێک بوو بۆمن. گاریس بێ گومان یەکێکە لە باشترین راهێنەرانی ئینگلتەرا لە مێژوودا، مرۆڤێکی باوەڕپێنەکراوە. سوپاس بۆ هەموو شتێک و هیوای باشترینت بۆ دەخوازم بۆ وەرزی داهاتوو راهێنەر.

هاری کەین نووسی:

سەرۆک. سوپاس بۆ هەموو ئەو کارانەی کە بۆ من و وڵاتەکەمان کردووتە! تۆ یەکێک بوویت لە گەورەترین راهێنەرەکانی ئینگلتەرا و خۆشحاڵی بوو کە بە درێژایی یارییەکە کاپتنت بووم. ئێوە یارمەتی وڵاتەکەمانت داوە یەکبگرن و جارێکی تر باوەڕ بە تیمەکەمان بکەنەوە.

زۆر شتی گرنگ هەبوون و پێکەوە یادگاریمان دروست کردووە کە بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە! بەختێکی باش بۆ ئەرکی داهاتووتان و دڵنیام یەکتر دەبینینەوە. سوپاس سەرۆک!

دێکلان رایس سەبارەت بەم بابەتە نووسی:

سوپاس بۆ تۆ راهێنەر. یاریکردن بۆ ئینگلتەرا لە ژێر سەرکردایەتی تۆدا شانازییەکی گەورە بوو. ئەمانە یادگارین کە بۆ هەمیشە لەگەڵمدا دەمێننەوە. هیوای باشترین بۆ ئێوە لە ئەرکی داهاتووتان.

 

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Jordan Pickford (@jpickford1)

جۆردن پیکفۆرد بە ئاماژەدان بەم رووداوە نووسیویەتی:

ئەم دابڕانە بۆ ماوەیەک بە ئازار دەبێت. سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە لەم پاڵەوانێتیەدا پشتگیریان کردین و ستافی راهێنەرایەتی و هاوڕێکانم. هەروەها دەمەوێت سوپاسی راهێنەرمان بکەم کە لەم ماوەیەدا هەمیشە باوەڕی پێم هەبووە و هیوای باشترینی بۆ دەخوازم لە هەنگاوەکانی داهاتوودا. سوپاس گاریس.

گاری لینیکەر، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەڵێت:

هیوای سەرکەوتن بۆ گاریس ساوسگەیت بۆ داهاتوو دەخوازم. شانازی و ڕێز و پێکەوەبوونێکی بۆ ئینگلتەرا هێنا کە ماوەیەکی زۆر بوو نەمانبینیبوو. نزیک بوو لەوەی لە تۆپی پێدا نەمر بێت و هەمیشە بە خۆنەویست و شەرەف و رێزەوە کاری دەکرد. سوپاس گاریس.

شازادە ویلیامیش سوپاسی ساوسگەیتی کردووە و دەڵێت:

گاریس، دەمەوێت سوپاست بکەم نەک وەک سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا، بەڵکو وەک هاندەرێکی ئینگلتەرا. بۆ دروستکردنی تیمێک کە شان بە شان لەگەڵ باشترینەکانی جیهان لە ساڵی 2024دا رۆیشتن. سوپاس بۆ ئەو متمانە بەخۆبووون و سۆز و سەرکردایەتییە راستەقینەیەی کە لە ژێر توندترین فشاردا نیشانتان داوە. وە بۆ مانەوەت لە ئاستی خۆتدا بەم هەموو کاتە. پێویستە زۆر شانازی بە دەستکەوتەکانتەوە بکەیت.

ساوسگەیت لە هاوینی ساڵی 2016 پۆستی راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرای وەرگرت.

راهێنەرەكەی ئینگلتەرا لەگەڵ هەڵبژاردەكەی 102 یاری راهێنەرایەتی كردووە و توانیویەتی لە هەردوو یۆرۆی 2020 و 2024 ئینگلتەرا بگەیەنێتە یاری كۆتایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button