یۆرۆی 2024

فەرمی: پێکهاتەی نموونەیی یۆرۆی 2024 دیاریی کرا

Yariga App

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا پێکهاتەی نموونەیی بۆ پاڵەوانێتی یۆرۆی 2024 راگەیاند. تێکەڵەیەک لەگەڵ شەش یاریزانی ئیسپانی، دوو فەرەنسی، یەک ئەڵمانی، یەک یاریزانی ئینگلیزی و یەک سویسری.

لە راگەیاندنی پێکهاتەی نموونەیی یۆرۆی 2024دا، یوێفا روونیکردەوە کە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەم یازدە یاریزانە چون بووە.

بەپێی ئەم بەیاننامەیە، یوێفا چاودێرانی تەکنیکی هەبووە کە چاودێری هەموو یارییەکانی ئەم پاڵەوانەتییەیان کردووە کە لە ماوەی یەک مانگدا پاڵەوانێتییەکە بەڕێوەچوو. چاودێرەکان لە ڕوانگەی راهێنەرێکەوە سەیری هەموو جووڵەو نمایشی یاریزانەکانیان کردووە. لە کۆتاییدا لە نێو هەموو یاریزانانی یۆرۆدا چاودێرە تەکنیکیەکان ئەم یازدە یاریزانەیان وەک تیپی نموونەیی پاڵەوانێتییەکە ناساند.

پێکهاتەی نموونەیی یۆرۆی 2024

گۆڵپارێز:
مایک مانیان (فەرەنسا)

بەرگریکاران:
کایل واکەر (ئینگلتەرا)
ویلیام سالیبا (فەرەنسا)
مانوێل ئاکانجی (سویسرا)
مارک کوکۆریا (ئیسپانیا)

یاریزانانی ناوەڕاست:
رۆدری (ئیسپانیا)
دانی ئۆلمۆ (ئیسپانیا)
فابیان رویز (ئیسپانیا)

هێرشبەران:
لامین یامال (ئیسپانیا)
موسیالا (ئەڵمانیا)
نیکۆ ویلیامز (ئیسپانیا)

بابەتی زیاتر

Back to top button