ئیسپانیا

بارسێلۆنا لە بەرامبەر پێکانەکەی ئاراوخۆ چەند قەرەبوو لە فیفا وەردەگرێت؟

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا تا دوو ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ وەک قەرەبوو لەبەرامبەر پێکانە سەختەکەی رۆناڵد ئاراوخۆ لە یارییە نێودەوڵەتییەکان لە فیفا وەردەگرێت.

لە چەند هەفتەی رابردوودا بارسێلۆنا لە رووی پێکانەکانی یاریزانەکانی لە یارییە نێودەوڵەتییەکاندا دووچاری گرفت بووەوە.

جگە لە پێکانەکەی پێدری لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا، رۆناڵد ئاراوخۆش لەگەڵ ئۆرۆگوای تووشی پێکانێکی سەخت بوو و ناچار بوو نەشتەرگەری بۆ بکات. بەرگریکارە ئۆرۆگواییەکە توشی دڕانی بەستەری ئەژنۆ بوو و پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەی نزیکەی چوار مانگ لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە، بەپێی پشکنینی پزیشکی کە رۆژی دووشەممە لە بارسێلۆنا ئەنجامی داوە. لەدەستدانی ئەو یاریزانە ئۆرۆگواییە بێ بەختییەکی گەورەیە بۆ هانسی فلیک، بەڵام بارسا دەستی بەتاڵ نامێنێتەوە، فیفا دەبێت ملیۆنان دۆلار قەرەبوویان بکاتەوە.

بارسا دەتوانێت بە پێی یاسای پاراستنی یانەکانی فیفا، کە زیاتر لە دە ساڵ لەمەوبەر کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و رێگە بە یانەکان دەدات لە ئەگەری پێکانێکی درێژخایەنی یاریزانانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان قەرەبووی دارایی وەربگرێتەوە. لە ئەگەری دوورکەوتنەوە بۆ ماوەی زیاتر لە 28 رۆژ، یانەکان مافی خۆیانە قەرەبوو وەربگرنەوە.

مەرجە بۆ هەر رۆژێک کە یاریزانەکە لە یاریگا دوور بێت، فیفا بڕی 20 هەزار و 548 یۆرۆ بدات لە رۆژێکدا بۆ ماوەی ساڵێک. بۆیە زۆرترین بڕە پارە کە یانەیەک دەتوانێت بەدەستی بهێنێت نزیکەی 7.5 ملیۆن یۆرۆیە.

بەم شێوەیە لە دۆسیەی رۆناڵد ئاراوخۆ ئەگەر دوورکەوتنەوەی 4 مانگ بێت بارسا 2.5 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button