فه‌ره‌نسا

پاریس سانجێرمان لەبەرامبەر گواستنەوەی یاریزانێک دەستبەرداری سێ یاریزانی یانەکەی دەبێت

Yariga App

یاریگا –

بەڕێوبەرانی پاریس سانجێرمان، لەبەرامبەر گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەرەکەی ناپۆلی، دەست بەرداری سی یاریزانی یانەکەیان دەبن.

ئۆسیمین لە چەند وەرزی رابردوودا یەکێک بووە لە یاریزانە سەرەکی و درەوشاوەکانی ناپۆلی و لە دوو وەرزی رابردوودا رۆڵێکی گرنگی لە رکابەرییەکانی سێریا ئەیدا بینیوە، درەوشاوەییەکەی سەرنجی زۆرێک لە گەورەکانی ئەوروپای راکێشاوە و وای کرد کڕیاری جدی لە هەموو ئەوروپا هەبێت.

ساڵی رابردوو پێش سەری ساڵ گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ ناپۆلی واژۆکرد کە بڕگەی ئازادکردنی بڕی 130 ملیۆن یۆرۆ لەخۆدەگرێت، ئێستا هەمووان چاوەڕێی ئەوەن بزانن لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینەدا ناپۆلی جێدەهێڵێت یان نا. پێشتر باس لە چێڵسی کرا وەک بژاردەی سەرەکی بۆ گواستنەوەی، بەڵام تا ئێستا هیچ رووی نەداوە.

میدیاکانی ئیتاڵیا چەند هەفتەیەک پێش ئێستا باسیان لە گرنگیدانی پاریس سانجێرمان کرد بۆ گواستنەوەی ئەم ئەستێرە نەیجیریایە، ئێستاش باس لەوە دەکرێت کە رۆبێرتۆ کالێندا بەڕێوەبەری بەرنامەی ئەم یاریزانە لە پاریسە و لەگەڵ بەڕێوەبەرانی پاریس سانجێرمان رۆژی دووشەممە کۆبوونەوەیەکیان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر مەرجەکانی ئەم گواستنەوەیە ئەنجامداوە.

جیانلۆکا دی مارزیۆ لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرانی یانە فەرەنسییەکە، بەڕێوەبەری بەرنامەی ئۆسیمینیان ئاگادارکردووەتەوە کە ئامادەن لەبەرامبەر گواستنەوەی ئۆسیمین دەستبەرداری یاریزانێکیان ببن. هەریەکە لە کارلۆس سولێ و نۆردی مۆکیلی و لی کانگ ئین وەک سێ بژاردەی پاریس سانجێرمان بۆ فرۆشتن بە ناپۆلی راگەیەندراوە، بەڵام بڕیاری کۆتایی لای ناپۆلییە کە تاوەکوو ئێستا بێدەنگە.

بابەتی زیاتر

Back to top button