ئه‌مریکاکۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

پەیامێک لە لیۆنێل مێسییەوە بۆ هاندەرانی ئەرجەنتین

Yariga App

یاریگا –

شاندی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین گەڕایەوە بوێنۆس ئایرێس، پایتەخت و تاوەکو بەرەبەیان ئاهەنگییان لەگەڵ هاندەران گێڕا.

ئێستا لیۆنێل مێسی خاوەنی 45 نازناوی لە مێژووی خۆیدا بەدەستهێناوە، ئەمە زۆرترینە لە مێژوودا، تانگۆ توانی پارێزگاری لە نازناوی كۆپا ئەمێریكا بكات، دوای ئەوەی لە خولەكی 112 لاوتارۆ مارتینێز گۆڵی بردنەوەی بەرامبەر كۆڵۆمبیا كرد.

لەو یارییەدا لیۆ بە گریانەوە لە خولەكی 66 یاریگای جێهێشت، دوای ئەوەی لە پاژنەی پێیدا تووشی پێكانێكی قورس بوو، تا ئێستا هیچ پشكنێنێكی بۆ نەكراوە و دیار نییە چەند رۆژ لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Leo Messi (@leomessi)


لیۆ لە پۆستێكیدا لە ئینستاگرام نووسیویەتی:

پاڵەوانییەتی كۆپا ئەمێریكا كۆتایی هات، سەرەتا دەمەوێت سوپاسی هەموو لایەك بكەم بۆ پەیام و پاڵپشتیەكەیان.

من باشم، سوپاس بۆ خوا، هیوادارم بەمزوانە بگەڕێمەوە یاریگاكان بۆ ئەوەی چێژ لەوە وەربگرم كە خۆشم دەوێت.

زۆر دڵخۆشم، بەتایبەت كە توانیمان ئەو ئامانجە بەدەستبهێنین كە هەمانبوو ئەویش بردنەوەی نازناوەكە بوو، لەگەڵ یاریزانە بەتەمەنەكانی وەك ئۆتامێندی و دی ماریا كە بە جۆش و خرۆشێكی زۆرەوە ژیاوین، لەگەڵ هاوڕێكانی دیكە كە ئەزموونیان لە زۆرێك لە پاڵەوانییەتیەكاندا هەیە، نەوەیەكی نوێی گەنجان كە لەگەڵ هەر تۆپێكدا باشترینی خۆیان دەدەن، ئێمە تیمێكین و هەروەها خێزانێك و گروپێكی نایابین.

سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی هانیان دەداین، هەروەها ئەم تیمە ئێستا و داهاتوویەكی زۆری هەیە.

با بڕۆین ئەرجەنتین!.

ئەرجەنتین توانی بۆ جاری دووەم لەسەر یەك و بۆ جاری شازدەیەم لە مێژوویدا نازناوی كۆپا ئەمێریكا بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button