گرنگترینیۆرۆی 2024

ئینگلتەرا ژمارەیەكی خراپی تۆماركرد

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ژمارەیەكی خراپی مێژوویی تۆمار كرد، دوای شكستەكەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا.

شەوی رابردوو هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و ئیسپانیا لە یاری كۆتایی یۆرۆی 2024 رووبەڕووی یەك بوونەوە، یارییەكەش بە بردنەوەی ئیسپانیا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی هات.

گۆڵەكانی ئیسپانیا لەلایەن نیكۆ ویلیامس لە خولەكی 47 و ئۆیارزابال لە خولەكی 86 تۆمار كران و تاكە گۆڵەكەی ئینگلاند كۆڵ پاڵمەر لە خولەكی 73 تۆماریكرد.


ئینگلتەرا ژمارەیەكی خراپی تۆماركرد

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بوو بە یەكەم هەڵبژاردەی مێژوو دوو یاری كۆتایی یۆرۆ لەسەر یەك بدۆڕێنێت.

ئینگلتەرا لە یۆرۆی 2020 بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بە لێدانی یەكلاكەرەوە شكستیهێنا.

لە ساڵی 2024 دووبارە سێ شێرەكان گەیشتنەوە یاری كۆتایی و ئەمجارە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا شكستیانهێنا.


هەرگیز هەڵبژاردەی ئینگلتەرا نەیتوانیوە نازناوی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا بەدەستبهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button