ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەفەرمی ناپۆلی یاریزانێکی دیکەی گواستەوە

بۆچی کۆنتی شەیدای بووە؟

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکیئ فەرمی ئالێساندرۆ بوۆنگیرنۆ، یاریزانی پێشووی تۆرینۆ پەیوەندی بە ناپۆلی کرد.

ماڵپەڕی فەرمی ناپۆلی بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی بەرگریکاری پێشووی یانەی تۆرینۆی ئیتالی ئالێساندرۆ بوۆنگیرنۆ، گرێبەستی لەگەڵ ناپۆلی واژۆ کردووە و ئێستا یاریزانێکی نوێی یانەکەیە.

گرێبەستی بەرگریکارە تەمەن 25 ساڵانییەکە لەگەڵ ناپۆلی بۆ 5 وەرز دەبێت و تا هاوینی 2029 یاری بۆ یانەکە دەکات. یانەکە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆی لە گواستنەوەی یاریزانەکە خەرجکردووە.

وەرزی رابردوو چی کردووە؟

◉ لە وەرزی 2023/24 بوۆنگیرنۆ زۆرترین پاسی پچڕاندووە (69 پاس) 10 پاس زیاتر لە نزیکترین رکابەری.

◉ لە وەرزی 2023/24 بوۆنگیرنۆ لە زۆرترین رووبەڕووبوونەوەی دووانی براوە بووە  (369 رووبەڕووبوونەوە).

◉ لە وەرزی 2023/24 ئالێساندرۆ  3 گۆڵی کرد، لە کاتێکدا لە 4 وەرزی پێشووی لالیگا تەنیا یەک گۆڵی کردبوو.

هەر بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی کۆنتی شەیدی خۆی کردووە، راهێنەرە ئیتالییەکە داوای لە یانەکەی کردبوو بەهەرشێوەیەک بێت ئەو یاریزانەی بۆ بگوازنەوە.

دوای گواستنەوەی سپینازۆلا لە رۆما و رافا مارین لە ریال مەدرید، ئالێساندرۆ سێیەم گرێبەستی ئانتۆنی کۆنتی راهێنەری نوی ناپۆلییە لەم مێرکاتۆیەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button