گرنگترینیۆرۆی 2024

كیلیان ئێمباپێ داوایەك ئاڕاستەی لامین یامال دەكات

Yariga App

یاریگا –

كیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یاریزانی نوێی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە دوای كۆتاییهاتنی یارییەكەی نێوانیان داوایەك ئاڕاستەی لامین یامال دەكات.

لە یاری قۆناخی پێشكۆتایی فەڕەنسا و ئیسپانیا رووبەرووی یەك بوونەوە، یارییەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی ئیسپانییەكان كۆتایی هات، بەوەش ماتادۆر گەیشتە یاری كۆتایی و كەڵەشێرەكانیش ماڵئاواییان لە یۆرۆی 2024 كرد.

لەو یارییەدا لامین یامال توانی سەرنجی تەواوی جیهان بۆ لای خۆی رابكێشێت، كاتێك بە شێوازێكی نایاب گۆڵی یەكسان كردنەوەی بۆ هەڵبژاردەكەی تۆمار كرد.


لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا لامین یامال گوتی:

لە دوای یارییەكە كیلیان ئێمباپێ داوای درێسەكەی كردم.

زۆر كەس بە مێسی بەراوردت دەكات، رات چییە لەسەر ئەوەی دەگوترێت؟

هەوڵ دەدەم لامین بم، هەوڵ دەدەم خەڵك وەك خۆم بمناسنەوە، لە كۆتاییدا بەراوردكردنی خۆت بە باشترین یاریزانی مێژوو هاوكاریت ناكات، چونكە من هەرگیز وەك ئەو نابم، بۆیە هەمیشە هەوڵ دەدەم كە خۆم بم.

رۆدری؟

وەك هەمووان دەزانن باشترینە لە جێگای خۆی، یەكێكە لە باشترین یاریزانەكانی جیهان، ئەو پارچەیەكی گرنگە، بە بێ ئەو هەموو یارییەك قورستر دەبوو.

لامین یامال بوو بە بچووكترین یاریزانی مێژوو كە بتوانێت گۆڵ لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپا بكات بە 16 ساڵ و 362 رۆژ.

چاوەڕوان دەكرێت سبەی یەكشەممە لە یاری كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپادا، ئیسپانیا رووبەرووی ئینگلتەرا ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button