بازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆفه‌ره‌نساگرنگترین

یاریزانێكی رێنس ئامانجی بایرنه‌ و یه‌كه‌م ئۆفه‌ریشی ره‌تكرایه‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی به‌فه‌رمی ئۆفەرێکی پێشکەشی یانه‌ی رێنس كردووه‌ بۆ ئەوەی دیزێری دو یاریزانی باڵی تەمەن 19 ساڵ بگوازێته‌وه ریزه‌كانی.

رۆژنامەی لۆ پاریزیانی فەرەنسی رایگەیاند، یانە باڤارییەکە ئۆفەرێکی بەبڕی 35 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی رێنس كردووه‌،به‌ڵام یانه‌ی رێنس كارگێری بایرنی ئاگادارکردووەتەوە به‌م ئۆفه‌ره‌ رازینین و بەکەمتر لە 60 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری یاریزانه‌كه‌ نابن.

دیزێری دو لەلایەن زۆرێک لە یانە گەورەکانەوە گرنگی پێدەدرێت، یانەی رێنیش هەوڵدەدات ئەو بابەتە بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی باشترین ئۆفەر بەدەستبهێنێت.

رێنس له‌ ساڵانی رابردوو ه‌ پاره‌یه‌كی زۆر ده‌ستبه‌رداری چه‌ند یاریزانێكی بۆ یانه‌ گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا بوو، وەک عوسمان دێمبلی کە بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ ڕووی لە یانەی بروسیا دۆرتمۆند کرد، هەروەها ئێدواردۆ کاماڤینگا کە تێچووی گواستنەوەی بۆ ڕیاڵ مەدرید بوو 31 ملیۆن یۆرۆ.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، یانه‌ی بایرن میونش جارێكی دیكه‌ هه‌وڵده‌دات گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی رێنس بكاته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بگه‌نه‌ رێكه‌وتن یاریزانه‌كه‌ درێسی یانه‌ی بایرن میونشن بپۆشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button