کۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

مارسێلۆ بێلسا رەخنەی توند لە رێكخەرانی كۆپا ئەمێریكا دەگرێت

Yariga App

یاریگا –

مارسێلۆ بێلسا، راهێنەری هەڵبژاردەی ئوروگوای رەخنە لە رێكخەرانی پاڵەوانیەتی كۆپا ئەمێریكا دەگرێت كە ئێستا یارییەكانی بەردەوامە.

لە قۆناخی پێشكۆتاییدا هەڵبژاردەی ئوروگوای رووبەرووی هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا بوویەوە و یارییەكەش لە بەرژەوەندی كۆڵۆمبیەكان بە گۆڵێكی بێ وەڵام كۆتایی هات.

دوای كۆتاییهاتنی یارییەكە خێزانی یاریزانەكان لەلایەن هاندەرانەوە سوكایەتیان پێكرا و داروین نونێزیش هەوڵی پاراستنی خێزانەكەی دەدا.


لە كۆنگرەی رۆژنامەوانیدا پێش یارییەكەیان بەرامبەر كەنەدا لە یاری دیاریكردنی پلەی سێیەمی و چوارەمی، بێلسا دەربارەی رووداوەكان گوتی:

ئەوەی پێوویستە پێمان بڵێن ئەوەیە كە دەبێت چەند داوای لێبوردن بكەن بۆ ئەو رووداوەی بەسەر خێزانی یاریزانەكاندا هات، هەروەها دەبێت پرسیار لە یاریزانەكان بكەن دەربارەی تەندروستی دایك و منداڵ و خێزانەكانیان.

ئێمە لە ئەمریكاین، ئەو وڵاتەی كە خاوەنی گەورەترین پاراستن و ئاسایشە، ئەوەی روویدا شەرمەزارییە، وڵات وەك رێكخەرێكی پاڵەوانییەتیەكە بەرپرسیاریەتی هەڵدەگرێت، یاریزانەكان كاردانەوەیان هەبوو، هەر كەسێكی دیكەش بووایە ئەوەی دەكرد.

بە سكالۆنیان گوت’ جارێك قسەت لەسەر خراپی یاریگاكان كرد، ناتوانیت جارێكی دیكە دووبارەی بكەیتەوە’، ئێمە لەژێر هەڕەشەداین، یاریزانان ناتوانن قسە بكەن، وڵاتی رێكخەری پاڵەوانیەتیەكە بەرپرسیاریەتی هەڵدەگرێت، پێشتر پێیان گوتین هەموو شتێك تەواوە و بێ كەم و كورتییە.


وا بڕیارە بەرەبەیانی سبەی ئوروگوای و كەنەدا لە یاری دیاریكردنی پلەی سێیەمی كۆپا ئەمێریكا رووبەرووی یەك ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button