ئینگلتەراگرنگترینیۆرۆی 2024

هاری کەین: یارییەکی مێژوویی چاوەڕێمان دەکات

هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین له‌ پێناو بردنه‌وه‌ی یۆرۆ

Yariga App

یاریگا –

هاری کەین کاپتنی ئینگلتەرا، دوای یارییان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا رایگه‌یاند، یارییه‌كی مێژووی چاوه‌رێمان ده‌كات.

لە لێدوانەکانیدا بۆ “ITV Sport”، هاری کەین سەبارەت بە گۆڵەکەی واتکینز گوتی، کۆتایییەکی نایاب بوو، هەندێک ماندوو بووین، بەڵام شایەنی ئەوە بووین بگه‌ینه‌ یاریی كۆتایی.

سەبارەت بە سەرکەوتنەکەیان ئاماژەی بەوەشکرد، دروستکردنی مێژوو، دەستکەوتێکی سەرسوڕهێنەرە بۆ هه‌موو یاریزانه‌كان، زۆر شانازی بەهەموو ئەندامێکی ستافی تەکنیکی ده‌كه‌م، هێشتا یارییه‌كی تر ماوە و دەبێت ئەوە بکەین كه‌ ئێمه‌ و هانده‌ران ده‌مانه‌وێت.

سەبارەت بە واتکینز گوتی، ئێمە تیپێکی گەورەین، یاریزانی زۆر باشمان هه‌یه‌، له‌وانه‌یه‌ پێنج خولەک یان خولەکێک بەدەستبهێنیت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌ یارییه‌كه‌ بكه‌یت، بەڵام دەتوانیت جیاوازی دروست بکەیت، دەتوانیت پاڵەوانێتییەک بۆ ئێمە بەدەستبهێنیت، ئەو چاوەڕێی کرد ئارامی زۆری هەبوو، كارێكی گه‌وره‌ و سه‌رسورهێنه‌ری كرد.

گوتیشی، لە گێمی یەکەمدا کۆنتڕۆڵی یارییه‌كه‌مان كرد، لە گێمی دووەمدا هەندێک ماندوێتیمان پێوه‌دیار بوو، پێموایە شایستەی بردنەوە بووین.

سەبارەت بە لێدانی سزاكه‌ش گوتی، قاچه‌م بۆ ساتێک وەستا بۆیە بەدڵنیاییەوە گۆڵپارێزەکە بەهەمان ئاراستەدا رۆیشت هەندێکجار تۆ گۆڵ تۆمار دەکەیت و هەندێکجاریش نایکەیت من دڵخۆش بووم و هەستێکی نایاب بوو.

سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەی ئیسپانیا لە یاریی  کۆتاییدا گوتی، یارییەکی تری قورسە بۆ ئەوەی مێژوو تۆمار بکەین، ده‌بێت یارییه‌كه‌ ببه‌ینه‌وه‌، هەرچییەک پێویست بێت، ئێمە بەو شێوەیە ئاماده‌ین ده‌مانه‌وێت نازناوه‌كه‌ به‌ده‌ستبهێنین.

بابەتی زیاتر

Back to top button