ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌یاریگا

یوڤێنتۆس بەفەرمی گواستنەوەی کێفرین تورامی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتۆس بەفەرمی گواستنەوەی کێفرین تورام یاریزانی نیسی فەڕەنسی تا ساڵی 2029 راگەیاند.

یانەی یۆڤێنتۆس بەفەرمی رایگەیاندووە، کێفرین تورام ناوەڕاستکاری نیسی فەڕەنسی بۆ ماوەی پێنج ساڵ گرێبەستی لەگەڵ یانەکەیان واژۆکردووە، کە ئەو ناوەڕاستکارە 21 ساڵانە کوڕی لیلیان تورام بەرگریکاری پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی یۆڤێنتۆسە و هاوشانی برایەکەی وەرزی داهاتوو لە سێریا ئەی یاریی دەکات.

کێفرین کە لە بۆرسەی یاریزانان نرخەکەی 35 ملیۆن یۆرۆیە بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ یۆڤی واژۆ کردووە، لەگەڵ یانەی نیس لە 167 یاری 9 گۆڵ و 12 ئەسیستی کردبوو.

کێفرین برای مارکۆس تورام هێرشبەری ئینتەر میلانە و وەرزی داهاتوو لە سێریا ئەی کێبڕکێی یەکتری دەکەن، کە سەرەتای ئەم هەفتەیە کێفرین هاوشانی باوکی سەردانی تۆرینیان کرد و چاویان بە تیاگۆ مۆتا راهێنەری نوێێ یۆڤی کەوت.

کێفرین دوای واژۆکردنی گرێبەستەکەی لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەڕی یانە نوێیەکەی دەڵێت :’دڵخۆشم بەوەی پەیوەندیم بە ریزەکانی یۆڤێنتۆس کرد کە بە بڕوای من گەورەترین یانەیە لە ئیتاڵیا، من یەکسەر رازی بووم ئۆفەرەکەی یۆڤی قبووڵ بکەم، چونکە یاریکردن لەم یانەیە گەورەترین خەونی من بوو’.

بابەتی زیاتر

Back to top button