ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەستێرەیەكی پۆرتوگال پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە دەكات

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد، دیێگۆ كۆستا گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی پۆرتۆی هەمان وڵات پاڵێوراوە بۆ پەیوەندیكردنی بە ریزەكانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیەوە.

گرێبەستەكەی كۆستای تەمەن 24 ساڵان لەگەڵ پۆرتۆ لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

گۆڵپارێزەكەی پۆرتوگال لەگەڵ هەڵبژاردەكەی بەشداری لە یۆرۆی 2024 كرد و توانی رۆڵێكی دیاری لە گەیشتنی پۆرتوگال بە قۆناخی چارەكی كۆتایی هەبێت، كاتێك لە قۆناخی شازدەدا بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە سلۆڤینیایان بردەوە و توانی سێ لێدان بگەڕێنێتەوە.

لە چارەكی كۆتایی رووبەڕووی فەڕەنسا بوونەوە و بە لێدانی یەكلاكەرەوە شكستیان هێنا و ماڵئاواییان لە پاڵەوانیەتیەكە كرد.


بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، ئەگەر ئاندری لونین لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ریزەكانی ریال مەدرید جێبهێڵێت، ئەوا خۆرخێ مێندێز پێشنیاری دیێگۆ كۆستا بۆ یانە شاهانەكە دەكات.

لونین تاوەكو هاوینی 2025 گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید هەیە و تا ئێستا بڕیاری لەسەر داهاتووی نەداوە.

گۆڵپارێزە ئۆكراینیەكە لە وەرزی رابردوو 31 یاری كرد و لە 12 یاری تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتەوە و 32 گۆڵی لێكرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button