گرنگترینیۆرۆی 2024

خاكپۆ مه‌ترسیدارترین یاریزانی ئینگڵته‌را دەستنیشان ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

کۆدی خاكپۆ هێرشبەری هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵەندا رایگه‌یاند، ئینگڵته‌را تیپێكی زۆر باشه‌ و ده‌بێت ئاگاداری جود بێڵینگهام بین.

خاكپۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی پێش یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئینگڵته‌را گوتی، جود بێلینگهامی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ئینگلتەرا یاریزانێکی ئاست بەرزی جیهانییە، زۆر مه‌ترسیداره‌، ده‌بێت ئاگاداریبن.

خاکپۆ ئاماژەی بەوەشکرد، بێلینگهام وەرزێکی زۆر نایابی به‌رێكردووه‌، گۆڵێکی نایابی لە قۆناخی 16 بەرامبەر سلۆڤاکیا تۆمارکرد، ئەو یاریزانێکە کە دەبێت ئاگاداری بین، جگه‌ له‌م یاریزانه‌، هه‌ڵبژارده‌كه‌ یاریزانی زۆر باشی دیكه‌ی هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئێمه‌ خاوه‌ن كۆمه‌لێك یاریزانی زۆر باشین.

سەبارەت بە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسپانیا لە یاری کۆتاییدا گوتی، تیپێکی زۆرباشن یاریکردن به‌رامبه‌ریان زۆر قورسە، بەڵام ئێمە بیر لە یاریی کۆتایی ناکەینەوە، ده‌بێت له‌ قۆناخی پێشكۆتایی سه‌ركه‌وتووبین به‌رامبه‌ر ئینگڵته‌را.

سەبارەت بە ئەگەری یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئینگڵاند بچێته‌ لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ئەستێرەی لیڤەرپوول گوتی، ئەگەر سەیری یاریزانه‌كانی ئینگڵته‌را بكه‌ین ئەوا ئەوان کوالێتی بەرزیان هەیە، هەروەها ئاستێکی باشیان لەگەڵ یانەکانیاندا پێشه‌شكردووه‌، بەڵام ئەگەر یارییه‌كه‌ چووه‌ لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌، هیوادارم سەرکەوتن بەدەستبهێنین.

خاكپۆ باسی لەو پێشکەوتنەکەی کرد دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی لیڤه‌رپوول كردووه‌ گوتی، زۆر شت لە ژیانمدا گۆڕاوە، لەم وەرزەدا زۆر شتیان لێ فێربووم، ده‌مه‌وێت رۆلی خۆم له‌ یانه‌ و هه‌ڵبژارده‌كه‌ باشتر بگێرم، پێگەی دڵخوازی من باڵی چەپە لە ماوەی ساڵ و نیوێکی رابردوودا لە شوێنه‌كانی تری یاریگا یاریم کردووە، ئاره‌زوو ده‌كه‌م له‌و پێگه‌یه‌ یاریی بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی باشتر ده‌ربكه‌وم.

بابەتی زیاتر

Back to top button