ئیسپانیاگرنگترین

مۆراتا تا کەی لە ئاتلێتیکۆ دەمێنێتەوە؟

Yariga App

یاریگا –

ئالڤارۆ مۆراتا نایەوێ بەبێ دەستکەوت ماڵئاوایی یەکجارەکی لە یانەکەی منداڵی بکات و چاوی لە بردنەوەی نازناوە لەگەڵ رۆخی بلانکۆس.

مۆراتا بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2005-2007 لە ئەکادیمیای یانەکە دەستی بە یاریکردن کرد کاتێک هێشتا تەمەنی 12 ساڵ بوو. دواتر لە یانەکانی خیتافی و پاشان ریاڵ مەدرید برەوی بە تواناکانی دا و تا یەکەم کاروانی پیشەگەرێتی لەگەڵ ریاڵ لە 2010 دەستپێکرد.

هێرشبەرە ئیسپانییەکە کە ئێستا ئامانجی ئەیسی میلانە، بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی کۆرێری دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی دەیەوێ بە باشی بابەتی پەیوەندیکردن بە میلانەوە هەڵسەنگێنێت. پێشتریش رایگەیاندبوو کە دەیەوێ لەگەڵ ئاتلێتیکۆ بمێنێتەوە تاوەکو نازناوێکیان لەگەڵدا دەباتەوە.

ناوبروا ئەزموونی لە خولی ئیتاڵی هەیە و لە دوو ماوەی جیاوازدا یاریی بۆ یوڤێنتوسی ئەو وڵاتە کردووە.

خواستی مۆراتا بۆ بردنەوەی نازناو لەگەڵ یانە مەدریدیەکە هەروا بێ هۆکار نییە. ئەو کە ئێستا تەمەنی 31 ساڵە، پێشتر لەو یانانەی یاری بۆ کردوون، وەک ریاڵ مەدرید، یۆڤی و چێڵسی بەبێ دەستکەوت جێی نەهێشتوون. ئەوانە و تەنانەت لەگەڵ ئیسپانیایش خاوەنی نازناوە.

مۆراتا ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەتی لە یاری پێش کۆتایی یۆرۆ و توانیویەتی گۆڵێک بکات لەو پاڵەوانێتیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button