بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ یاریزانێکی دیکە ریزەکانی دهۆک بەجێدەهێڵێت

دوای عیماد لواتی یاریزانێکی دیکەش یانەی دهۆک بەجێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

دوای رۆیشتنی عیماد لواتی، یاریزانێکی دیکەش ریزەکانی یانەی دهۆک بەجێدەهێڵێت و ئەم هەفتەیە دوایین یاریی بە درێسی یانەکە ئەنجام دەدات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانیک زاکری یاریزانی کۆتدیڤواری ئەم هاوینە ریزەکانی یانەی دهۆک بەجێدەهڵێت و روودەکاتە ریزەکانی یانەی قوە جەوییە یان یانەیەکی قەتەڕی، دوای عیماد لواتی دەبێتە دووەم یاریزان ئەم هاوینە ریزەکانی دهۆک بەجێبهێڵێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانیک زاکری دوو ئۆفەری گەورەی لە قوە جەوییەی عێراقی و یانەیەکی قەتەڕی بۆ هاتووە، بە رێژەی %95 ئەو یاریزانە کۆتدیڤوارییە ئەم هاوینە ریزەکانی یانەی دهۆک بەجێدەهێڵێت کە هاوینی 2022 لە ئۆڵمپیک سافی مەغریبییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی دهۆکەوە کرد و هاوینی ساڵی رابردووش قوە جەوییە هەوڵی دەدا ئەو یاریزانە کۆتدیڤوارییە بباتە ریزەکانی.

دوێنێ شەممە (7ـی تەممووزی/یۆلیۆی 2024) عیماد لواتی هێرشبەری توونسی کە سەرەتای ئەمساڵ پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی دهۆکەوە کردبوو، بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یانەی سالمیەی کوەیتی واژۆ کرد.

ئەم هەفتەیە دهۆک لە دوایین گەڕی خولی ئەستێرەکانی عێراق میوانداریی نەفتی میسان دەکات و پێشبینی دەکرێت ئەو یارییە ببێتە دوایین یاریی زاکری (33 ساڵان) بە درێسی یانەکە، کە لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەشداریی 31 یاریی کردووە و 5 گۆڵی تۆمارکردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button