پریڤیو یاریی ئینگلتەرا V سویسرا; دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت
یاریگا –
ئەمڕۆ شەممە كۆتا دوو یاری قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2024 بەڕێوە دەچێت.
وا بڕیارە كاتژمێر 19:00 ئینگلتەرا و سویسرا لە قۆناخی چارەكی كۆتایی یۆرۆی 2024 رووبەروو ببنەوە.
پڕۆفایڵی یاری
پێویستە چی لەبارەی یارییەکە بزانیت؟
سویسرا لە پاڵەوانییەتیەكەدا ئاستێكی نایاب پێشكەش دەكەن و لە قۆناخی كۆمەڵەكان توانیان بە دووەمی كۆمەڵەی یەكەم بگەنە قۆناخی شازدە، لەو قۆناخەشدا توانیان بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە ئیتاڵیای هەڵگری نازناوەكە ببەنەوە.
ئینگلتەرا بە راهێنەرایەتیكردنی ساوسگەیت تا ئێستا ئاستێكی دڵخۆشكەریان لە پاڵەوانییەتیەكەدا پێشكەشی هاندەرەكانیان نەكردووە، بە جۆرێك لە قۆناخی كۆمەڵەكان تەنیا یەك یاری براوە بوون و لە قۆناخی شازدەش بە زەحمەت و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە سلۆڤاكیایان بردەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراو
ئینگلتەرا
پیكفۆرد
وۆڵكەر، ستۆنز ، كۆنسا، تریپیێر
ماینۆ، رایس، شۆو، بێڵینگهام
فۆدن، كەین
راگیراوو: مارك گێی
مەترسی بەشداری نەکردن لە یاری داهاتوو (کارتەکان): بێڵینگهام، فۆدن، گالاگێر،ماینۆ، تریپیێر
سویسرا
یان سۆمەر
فابیان شار، ئاكانجی، رۆدریگێز
ڤیدمێر، چاكا، فڕۆیلەر، ئابیشەر
ندۆی، ئێمبۆلۆ، ڤارگاس
راگیراوو: نییە.
مەترسی بەشداری نەکردن لە یاری داهاتوو (کارتەکان): فڕۆیلەر ، ندۆی، رۆدریگێز، سیێرۆ، چاكا.
راهێنەران چی دەڵێن؟
گارێس ساوسگەیت، راهێنەری ئینگلتەرا
سویسرا یاریزانی باشیان هەیە، شێوازێكی جێگیریان بۆ یاریكردن هەیە، بەشێوازێكی توند فشار دەكەن، بەتایبەت لە سەرەتایی یارییەكاندا، ئەوان نیشانیان داوە كە دەتوانن وەك گروپێك بەرگرییەكی باش بكەن، بەتایبەت كاتێك لە ئەنجامدا لە پێشەوە بن، ئەوان لەو رووەوە زۆر زۆر باشن.
مورات یاكین، راهێنەری سویسرا
هەموو تیمێكی گەورە ئامانجی ئەوەیە بگاتە قۆناخی پێش كۆتایی، ئینگلتەرا لە یۆرۆی رابردوو گەیشتە یاری كۆتایی و هەمووان دەزانن چەند باشن، وە چەند یاریزانی نایاب و گەورەیان هەیە، ئێمە دەزانین كە چۆن تیمێكی گەورەی دیكە بێزار بكەین، هەموو شت ئەگەەی روودانی هەیە، هیوادارم جارێكی دیكە بەخت لای ئێمە بێت.
مێژووی رووبەرووبوونەوەی نێوانیان:
هەردوو هەڵبژاردە لە سەرجەم پاڵەوانییەتی و یارییە دۆستانەكان 27 جار رووبەروو بوونەتەوە، سێ شێرەكان لە 19 یاریدا براوە بوون و سویسراش لە سێ یاری و لە پێنج یاریش یەكسان بوون.
ئینگلاند توانیوویەتی 65 گۆڵ بكات و سویسراش 25 گۆڵ.
بە كردنی چوار گۆڵ وەین روونی گۆڵكاری رووبەڕووبوونەوەكانی نێوانیانە.