ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید ویلیام سالیبای کردووەتە ئامانج

ئارسیناڵ بەناچاری دەستبەرداری دەبێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدرید ویلیام سالیبای فەرەنسی و ئەستێرەی یانەی ئارسیناڵی کردووەتە ئامانج.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید گرنگی بە تواناکانی ویلیام سالیبای بەرگریکاری ئارسیناڵ دەدات، مێرێنگی دەیەوێت بەرگریکارەکەی گەنەرز بکات بە شوێنگرەوەی ناچۆ فێرناندێز، کە لەم هاوینە یانەکەی بەرەو خولی رۆشەنی سعودی جێهێشت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی میرەر، ئارسیناڵ نزیکەی 100 ملیۆن پاوەندی بۆ گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمینی هێرشبەری یانەی ناپۆلی ئامادەکردووە، هاوکات گرێبەستی کالافیۆری ئیتالی بە نزیکەی 50 ملیۆن پاوەند لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی کردووەتەوە.

تێچووی گواستنەوەی ئەو دوو یاریزانە خەیاڵییە، رەنگە یانەکە نەچار بکات دەستبەرداری یەکێک لە یاریزانە گرانبەهاکانی ببێت، ئەمەش دەبێتە دەرفەتێک بۆ یانە ئیسپانییەکە تا هەوڵی خۆی بۆ گواستنەوەی ویلیام بدات.

گرێبەستەکەی سالیبای تەمەن 23 ساڵ لەگەڵ ئارسیناڵ لە هاوینی 2027 بەسەردەچێت، ویلیام بە درێسی یانەکەی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 83 یاری کردووە، 5 گۆڵی کردووە و 3 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button