عێراقکوردستان

زاخۆ دوا یاری لەم وەرزە لە یاریگای خۆی دەکات و دهۆکیش دەیەوێت پاڵەوان بوونی شوڕتە دوابخات

Yariga App

یاریگا-

لە گەڕی 37ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق زاخۆ لە یاریگای خۆی بەرامبەر حدود یاری دەکات و دهۆکیش دەبێتە میوانی شوڕتە.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ( 4ـی تەمووز/ یۆلیۆی 2024) گەڕی پێش کۆتایی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەڕێوەدەچێت و زاخۆ لە بەردەم هاندەرانی خۆی دوا یاری ئەم وەرزە لە نێو یاریگای خۆی دەکات، زاخۆ کاتژمێر 7:30 شەو رووبەرووی حدود دەبێتەوە، لە مێژوودا 13 یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە کە زاخۆ پێنج سەرکەوتنی بە دەستهێناوە و حدودیش چوار سەرکەوتنی تۆمار کردووە و لە چوار یاریشدا یەکسان بوونە، زاخۆ 14 گۆڵی تۆمار کردووە و حدودیش 11 گۆڵی کردووە، زاخۆ لە خانەی چوارەمە بە 65 خاڵ و حدودیش لە ریزبەندی نۆیەمە بە 46 خاڵ.

کاتژمێر 5ـی ئێوارە شوڕتەی خاوەن خانەی یەکەم لە یاریگای شەعب میوانداری دهۆک دەکات، بە سەرکەوتنی شوڕتە لەم یارییەدا بە تەواوی نزیک دەبێتەوە لە بەدەستهێنانی ناسناوی ئەم وەرزەی خولی پەستێرەکانی عێراق، بەڵام دوێنێ ئەحمەد خەڵەف راهێنەری دهۆک لە دوا مەشقی تیپەکەی ئەوەی راگەیاندووە کە نایانەوێ شوڕتە بە شکستی دهۆک ببێتە پاڵەوان و بە هەموو شێوەیەک هەوڵی سەرکەوتن دەدەن لەم یارییەدا، لە هەمان کاتی ئەم یارییەشدا قوە جەوییە و قاسم لە یاریگای کوت یاریی دەکەن، شکست یاخود یەکسان بوونی قوەجەوییە واتا پاڵەوان بوونی شوڕتە پێش کۆتایی هاتنی گەڕێک لە خولەکە.

شوڕتە 81 خاڵی هەیە و لە خانەی یەکەمە، دهۆکیش 57 خاڵی هەیە و لە خانەی حەفتەمی خولەکە دێت، قوەجەوییە بە 78 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button