ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

داهاتووی چەند یاریزانێک لە چێڵسی یەکلایینەبووەتەوە

مارێسکا بڕیار دەدات

Yariga App

یاریگا –

بێن چیلوێڵ، بەرگریکاری ئینگلیزی دەیەوێت چارەنووسی لەگەڵ چێڵسی یەکلاییبکاتەوە.

لە دوای دەستنیشانکردنی ئێنزۆ مارێسکا وەک راهێنەری نوێی چێڵسی و دوورخستنەوەی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، داهاتووی چەند یاریزانێک ناڕوونە و لەوانە چیلوێڵ.

رۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، مارێسکا دەیەوێت لەگەڵ ئەو یاریزانانە یاری بکات، کە دەتوانن لە شوێنی جیاوازی یاریگا یاری بکەن، ئەمەش پلانێکی بەناوبانگە و بە ‘سوپای چەقۆی سویسرییەکان’ بەناوبانگە.

لەلایەکی دیکەوە، چێڵسی چاوی لەسەر ریکارۆ کالافیۆری، بەرگریکاری بۆڵۆنیا داناوە و ئەمەش گومانەکانی بۆ سەر داهاتووی چیلوێڵ زیادکردووە.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، چیلوێڵ دەیەوێت بابەتی بەشداریکردنی لەگەڵ مارێسکا یەکلاییبکاتەوە. جیا لە چیلوێڵ، چارەنووسی هەریەکە لە تریڤۆ چالۆبا و کۆنۆر گالاگێریش یەکلایینەبووەتەوە و هەردوو یاریزانەکە لە تۆتنهام و ئاستۆن ڤیلا داواکراون.

پێنجشەممە ئامادەکاری وەرزی نوێی چێڵسی دەستپێدەکات و دواتر گەشتێک بۆ چەند یارییەکی دۆستانە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستپێدەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button