عێراقکوردستان

راهێنەرێکی ئوردنی و یاریزانێکی کورد باشترینی گەڕی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق بوون

Yariga App

یاریگا-

باشترینەکانی گەڕی 36ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەستنیشانکران و یاریزانێکی دهۆک بە باشترینی ئەم گەڕە هەڵبژێردرا.

حەسەن عەباس گۆڵپارێزی ئەمانەی بەغدا دوای پیشاندانی ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانەکەی بەرامبەر کەربەلا بەباشترین گۆڵپارێزی ئەم گەڕەی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەستنیشانکرا، حەسەن هەر چەندە گۆڵێکی لێ تۆمار کرا لە یارییەکە بەڵام هۆکاری سەرەکی سەرکەوتنی یانەکەی بوو.

هەیسەم شبول راهێنەری ئەردەنی نەفتی بەسڕە بە باشترین راهێنەری گەڕی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەستنیشانکرا، نەفتی بەسڕە سەرکەوتنێکی گرینگی بەرامبەر نەفت بەدەستهێنا و هیوای مانەوەی لە خولەکە زیندوو کردەوە،

باشترین یاریزانی گەڕی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق هیران ئەحمەد یاریزانی کوردی یانەی دهۆک بوو، هیران لە یاری بەرامبەر مینا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و توانی دوو گۆڵ بۆ یانەکەی تۆمار بکات لەو یارییەی کە بە ئەنجامی چوار گۆڵ و بە یەکسان بوون کۆتایی هات، هیران دوا دوو یاری خۆی لەگەڵ دهۆک دەکات و بۆ وەرزی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ قوەجەوییە واژۆکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button