ئینگلتەراگرنگترینیۆرۆی 2024

مەترسی هەیە بێڵینگهام لە یاریی سویسرا بێبەش بێت

Yariga App

یاریگا –

مەترسی هەیە بێڵینگهام لە یاریی سویسرا بێبەش بێت و بەهۆی هەڵسوکەوتێکی لەلایەن یوێفاوە سزا بدرێت.

جود بێلینگهام، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، مەترسی ئەوەی لەسەرە لە یاریی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەرامبەر سویسرا لە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، بەشداری نەکات، بەهۆی ئەو هه‌ڵسوكه‌وته‌ ناوه‌رزشییه‌ی له‌ دوای گۆڵی یه‌كسانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر‌ سلۆڤاکیا کردوویەتی.

دوای تۆماركردنی گۆڵه‌كه‌ی ئەستێرەكه‌ی ریال مەدرید ئاهەنگ دەگێڕا، کامێراکان وێنه‌ی ئه‌و یاریزانه‌یان گرتووە، كه‌ جوڵەیەکی ناوه‌رزشی ئەنجام دەدات، ئەمەش وایکردووە میێدیاکان هێرش بکەنە سەری، تۆمەتباریان کرد بە بێڕێزیکردن بە یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی سلۆڤاكیا.

سەرەڕای روونکردنەوەکەی بێلینگهام، رۆژنامەی ئابۆلای پورتوگاڵی بڵاویکردەوە، له‌وانه‌یه‌ یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ئەم کارە بە شایستەی سڕكردن بۆ یەک یاری بزانێت.

ئه‌گه‌ر ئه‌م سزایه‌ به‌سه‌ر یاریزانه‌كه‌ بسه‌پێندرێت، گورزێکی گەورە دەبێت بۆ گاریس ساوسگەیت و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ، کە لە چوار یاریی تەنها چوار گۆڵیان تۆمارکردووە، دوو گۆڵ له‌ رێگه‌ی بێلینگهام بووه‌.

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا تا ئێستا هیچ رێوشوێنێکی بەرامبەر ئەو ئەستێرەی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلتەرا نه‌گردۆته‌وه‌به‌ر، هیچ لێکۆڵینەوەیه‌كیشی لە رووداوەکە ده‌ستپێنه‌كردووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button