یۆرۆی 2024

یاریزانانی ئیسپانیا لە ئێستاوە هەڕەشە لە ئەڵمانیا دەکەن

Yariga App

یاریگا –

یاریزانانی ئیسپانیا لە ئێستاوە هەڕەشە لە ئەڵمانیا دەکەن و کە رۆژی هەینی لە قۆناخی چارەکی کۆتایی یۆرۆی 2024 بەیەک دەگەن.

دوای ئەوەی لە جۆرجیایان بردەوە و پەڕینەوە قۆناخی چارەکی کۆتایی یۆرۆ 2024، یاریزانانی ئیسپانیا هەڕەشە لە ئەڵمانیا دەکەن کە لە یاریی کۆتایی پێشوەختە رووبەڕووی میوانداریی پاڵەوانێتییەکە دەبنەوە.

رۆدری ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی ئەڵمانیا دەڵێت :’ئەوان لەسەر خاکی خۆیان یاریی دەکەن، بەڵام ئێمە چەکی خۆمان هەیە، ئێمە لەگەڵ هاندەرانمان کە بۆ هاندانمان دێنە ئێرە، بە هەموو شێوەیەک تیدەکۆشین لە یارییەکە، دڵنیام ئەڵمانییەکان بە رووبەڕووبوونەوەی ئێمە ئاسوودە نین’.

لامین یامالیش لەبارەی یارییەکەیان بەرامبەر ئەڵمانیا گوتی :’پێویستە بە هەمان گڕوتینی یارییەکەی جۆرجیا بەرامبەر ئەڵمانیا یاریی بکەین، زۆر دڵخۆشم بەوەی گەیشتینە چارەکی کۆتایی، ئێستا کاتی ئەوەیە بیر لە یاریی داهاتوومان بکەینەوە، لە یارییەکەی جۆرجیا گۆڵم نەکرد، گۆڵەکەم بۆ یارییەکەی ئەڵمانیا هەڵگرتووە’.

دانی ئۆلمۆش دەڵێت :’لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا چەند هاوڕێیەکم هەیە، بەڵام ئێمە بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدەین سەرکەوتن بەدەست بهێنین’.

رۆژی هەینی کاتژمێر 19:00 ئیسپانیا و ئەڵمانیا لە قۆناخی چارەکی کۆتایی یۆرۆی 2024 لە یاریگای ئێم ئێچ بی ئارینا رووبەڕوو دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button