ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ریال مەدرید گرێبەستی دوو یاریزانی دیکەی نوێ دەکاتەوە

بەمزووانە گرێبەستەکانیان رادەگەیەنرێت

Yariga App

یاریگا-

ریاڵ مەدرید گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ هەریەک لە لوکا مۆدریچ و لوکاس ڤاسکوێز بۆ ئەوەی تاوەکو هاوینی 2025 درێژە بە یاریکردن بدەن.

بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ، تەواوی بەڵگەنامەکان واژۆکراون و تەنها ئەوەندە ماوە یانەکە بەفەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان رابگەیەنێت.

دوێنێ بەفەرمی کۆتا رۆژی گرێبەستی ئەو دوو یاریزانە بوو لەگەڵ یانەکە بەڵام دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر بوونەوە بە یاریزانی لۆس بلانکۆس.

لە مەدرید گومان لەسەر مانەوەی ڤاسکوێز  نەبوو، بەڵام مۆدریچ بیری لە رۆیشتن دەکردەوە، تاوەکو تۆنی کروس بڕیاری وازهێنانیدا  و ئەمە هۆکار بوو بۆ هەردوولا تاوەکو ساڵێکیتر لەگەڵ یەکتر بمێننەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button